لە یاریەکانی هەفتەی 36ی خولی نایابی عێراق یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نەفتی میسان و یاریەکەش بەئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوو یانە بەیەکسانبوون کۆتایهات.
یاریەکە ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوەبینی و هەردوو یانە هەوڵەکانیان بەردەوامبوو تا گۆڵی دەستپێشخەری تۆماربکەن و سێ خاڵی یاریەکە بەدەستبهێنن بەڵام تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایهات، لە تایمی دووەم نەفتی میسان لە خولەکی 49 لەلایەن کەرار محەمەدەوە گۆڵێکیان تۆمارکرد و دواتریش لە خولەکی 69 لامین سامتیە بەهەڵە گۆڵێکی لەخۆیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ هەولێر یەکسانکردەوە.
بەو ئەنجامەش هەولێر بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ لە پلەی 11 یەمدایە و نەفتی میسانیش بە 40 خاڵە پلەی 14ی گرتووە.