چێڵسی ئەستێرەیەكی ریال مەدریدی كردە ئامانج
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چێڵسی ئەستێرەیەكی ریال مەدریدی كردە ئامانج

 

تۆڕى سپۆرت مۆڵى بەریتانى بڵاویکردەوە، یانەى چێڵسى ئینگلیزى لەسەر داواى تۆماس توخێلى ئەڵمانى ڕاهێنەرى یانەکەى، هەوڵ دەدات لەگەڵ یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانیدا بگاتە ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەى ئیدێر میلیتاوى بەڕازیلى بۆ ڕیزەکانى، بۆ ئەمەش ئۆفەرێکى بۆ ئەو کارە ئامادەکردووە.

سپۆرت مۆڵ ئاماژەى بەوەکردووە، پێشبینى ناکرێت یانە مەدریدیەکە لەسەر فڕۆشتنى میلیتاو ڕازى بێت، بەتایبەت، کە کارلۆ ئەنچیلۆتى ئەڵمانى ڕاهێنەرى یانە مەدریدیەکە نایەوێت دەستبەردارى بێت.

تۆڕى ناوبراو بڕى ئۆفەرەکەى ڕووننەکردووەتەوە، کە بلوز بەنیازە پێشکەشى ڕیاڵى بکات، بەڵام باسى لەوەکردووە، یانە ئینگلیزیەکە هەوڵ دەدات ئۆفەرێکى گونجاو بێت بۆ ئەوەى ڕیاڵ ڕازیبێت و دەستبەردارى میلیتاو بێت.

سێ ساڵ پێش ئێستا میلیتاو لە یانەى پۆرتۆى پورتوگالیەوە پەیوەندى بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد و دواى ڕۆیشتنى ڕافائێل ڤاران و سێرجیۆ ڕامۆس بووەتە پایەیەکى سەرەکى یانەکەى لە هێڵى بەرگریدا.

میلیتاوى 24 ساڵ تا ئێستا 91 یارى بۆ ڕیاڵ مەدرید ئەنجامداوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، چوار گۆڵى تۆمارکردووە و چوار گۆڵیشى بۆ هاوکارەکانى درووستکردووە.

هه‌واڵی گرنگ