بەبروای مۆرینهۆ ئەم یاریزانە باشترین یاریزانە كە راهێنەرایەتی نەكردبێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەبروای مۆرینهۆ ئەم یاریزانە باشترین یاریزانە كە راهێنەرایەتی نەكردبێت

 

خۆسێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ڕۆژنامەی سەن کردوە و تێیدا باسی لەماوەی ڕاهێنەرایەتی خۆی لەگەڵ تۆتنهام و لەسەرکارلادانی دەكات.

مۆرینیۆ لە تشرینی دوەمی 2019دا بوە ڕاهێنەری تۆتنهام و جێگەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرژەنتینی گرتەوە و دوای ساڵ و نیوێک لە ئەركەكەی دورخراییەوە.

مۆرینیۆ دەڵێت: "ئەگەر دەتەوێت چالاک بیت دەتوانی لێم بپرسی چەند نازناوم بردۆتەوە لە پیشەکەمدا!".

مۆرینیۆ وتیشی: " بێهیوا بوم لەوەی لەو یارییە کۆتاییەدا ئامادە نەبوم، ویستم هەلێک بەدەست بهێنم بۆ ئەوەی لەگەڵ تۆتنهام نازناوێک بەدەست بهێنم، کە نازناوی زۆری نەبو، ئەوە خەونێک بو".

"ئێمە ویستمان جامەکە بەدەست بهێنیەوە و هاری کەین بهێڵمەوە، كە یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەكانی جیهان، زۆر چێژم لە کارکردن لەگەڵی بینی".

رۆژنامەنوس: كێیە ئەو یاریزانەی كە باشترینە و تۆ راهێنەرایەتیت نەكردوە؟

مۆرینیۆ: بە دڵنیاییەوە مێسی

هه‌واڵی گرنگ