نوێترین پۆلینی یاریزانانی تێنس بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، پله‌به‌ندیی رۆجێر فێدرێری گه‌وره ئه‌ستێره‌ی ناوداره، كه له پله‌یه‌كی زۆر خراپدایه.
نوێترین ریزبه‌ندی سه‌ره‌كیی یاریزانانی تێنس بڵاو كرایه‌وه، كه هه‌فتانه دێته بڵاو كردنه‌وه، هه‌رچه‌نده گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له پله‌كانی پێشه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، پێگه و پله‌به‌ندی رۆجێر فێدرێری سویسرییه، كه یه‌كێكه له ئه‌فسانه‌كانی تێنس.
فێدرێر به پێی نوێترین ریزبه‌ندی، له پله‌ی 96 دێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به یه‌كجار 26 پله له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا دابه‌زیوه.
بارودۆخی فێدرێر به هۆی پێكانێكی درێژخایه‌ن و دووركه‌وتنه‌وه له ركابه‌رییه‌كان خراپ بووه، بۆیه ترسی ئه‌وه هه‌یه له ریزی 100 یاریزانی ریزبهندییهكهشدا نه‌مێنێت.
له ئاستی پیاواندا، دانیێل مێدڤێدیڤی رووسی، پێشەنگی ریزبەندییەکەی بۆ خۆی هێشتەوە، ئەلێکساندەر زڤێریڤی ئەڵمانی و نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی لە پلەكانی دووه‌م و سێیەمن، هه‌روه‌ها رافائێل نادالی ئیسپانی لە پلەی چوارەمدایه.
هه‌روه‌ها کاسپەر رۆدی نەرویجی پلەی پێنجەمی گرتووه، ستیفانۆس تسیتسپاسی یۆنانی، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی، ئاندرێ رۆبلێڤی رووسی، فیلیکس ئۆجێ ئەلیاسیمی کەنەدی و هوبێرت هۆرکاچی پۆڵەندی، پله‌كانی شه‌شه‌م تا ده‌یه‌میان گرتووه.
رۆجێر فێدێر ئێسته ته‌مه‌نی 40 ساڵه و له ساڵی رابردووه‌وه به‌شداریی هیچ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی نه‌كردووه، وه‌ك جارانیش هێزی یاریكردنی نه‌ماوه، هه‌روه‌ها به‌ده‌ست ئازار و پێكانێكی درێژخایه‌نیشه‌وه ده‌ناڵێت، كه پێده‌چێت به یه‌كجاری له یاریكردن دوور بكه‌وێته‌وه، هه‌رچه‌نده له نیسانی رابردوو رای گه‌یاند، پلان و به‌رنامه‌ی خۆئاماده‌كردنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه ده‌چێت.