ئەستێرەی ئەڵمانی و یاریزانی نوێی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر لە نوێترین لێدوانیدا باس لەوە دەكات كە پاڵەوانێتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، پاڵەوانێتی دڵخوای ئەو یانەیە.
ئەو یاریزانە لە نوێترین لێدوانیدا وتی : "شانازییە لەگەڵ ئەنچیلۆتی کاربکەم و هیوادارم یارمەتیم بدات بۆ بردنەوەی نازناوێكی دیكەی چامپیۆنزلیگ".
ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر: "من لەگەڵ کرۆس قسەم لەسەر ریاڵ مەدرید نەکردوە، زیاتر لەگەڵ کۆڤاچیچ قسەم کردوە و زۆر شتی پێ وتم، چونکە لەگەڵ مۆدریچ زۆر قسە دەکات".
"كۆڤاچیچ پێی وتم: بڕۆ بۆ ئەوێ و چێژێکی زۆر وەربگرە، شتێکی گەورەیە، هەنگاو بنێ بەرەو ئایندەیەكی گەش، هەرگیز شتی خراپم لەم یانەیەدا نەبیستوە".
ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر: "بەو پێیەی پێشتر تۆنی کرۆس لە تیپەکەدا بوە و حەزم لە ناوی ئەنتۆنیۆ نییە، حەز دەکەم خەڵک پێم بڵێن رودی".