كاڤانی خۆی لە خولی ئیسپانی دەدۆزێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاڤانی خۆی لە خولی ئیسپانی دەدۆزێتەوە

 

ڕۆژنامەى مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، سەرەتای مانگی داهاتوو گرێبەستەکەى ئیدینسۆن کاڤانی هێرشبەری ئۆرۆگوایی لەگەڵ مانچستەر یونایتد کۆتایی دێت و یاریزانەکە بۆ پارێزگاری لە توانای جەستەیی و بەشداریکردن لە ڕیزی هەڵبژاردەى ئۆرۆگوایی لە مۆندیالی قەتەر ئامادەیی نیشانداوە ڕوو لە یانەى ڕایۆ ڤایکانۆی ئیسپانییەوە بکات.

مارکا ئاشکرایکرد، بریکارانی تۆپی پێ ناوی کاڤانیان پێشکەش بە کارگێڕی ڕایۆ ڤایکانۆ کردووە، ئەوانیش لە لای خۆیانەوە لارییان لە گواستنەوەى یاریزانەکە نیە بۆ ڕیزەکانیان بە مەرجێک هەردوو لا لەسەر مووچەی ساڵانە بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی کە تاکە بەربەستە لەبەردەم هەردوو لا بۆ واژووکردنی گرێبەستێک لە نێوانیاندا.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەى بەوەکرد، پەیوەندیکردنی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە بۆ یانە ئیسپانییەکە هاوکار دەبێت پارێزگاری لە توانای جەستەیی بکات، لە هەمان کاتیشدا هاوشانی ڕادمیل ڤالکاو گارسیا یاری دەکات و دەتوانن ببنە دوانەیەکی ترسناک لە ڕیزی ڕایۆ ڤایکانۆ بۆ ڕکابەرییەکانی وەرزی داهاتوولە خولی ئیسپانیا.

هه‌واڵی گرنگ