ئەتلەتیكۆمەدرید لە كردنە گرێبەستی هەمیشەیی گریزمان دوو دڵە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەتلەتیكۆمەدرید لە كردنە گرێبەستی هەمیشەیی گریزمان دوو دڵە

 

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان لە ئیسپانیا ئاشكرای كردووە یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید دەستی بە كارەكانی كردووە بۆ ئەوەی بەشێوەی بنەڕەتی گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی یاریزانی بەرشلۆنە واژوو بكات كە ئەم وەرزە بەشێوەی خواستن بۆ تیپەكەیان یاری دەكرد.

رۆژنامەی ئاس ئاشكرای كردووە بەهۆی خراپی ئاستی گریزمان ئەتلەتیكۆمەدرید دوو دڵە لە مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە، گریزمان لەوەرزی رابردوو تەنها هەشت گۆڵی تۆمار كردووە ئەمەش وای كردووە گومان دروست بێت لەسەر كردنی گرێبەستەكەی بە هەمیشەیی.

لە ئێستادا نرخی ئەم یاریزانە بەرێژەیەكی بەرچاو لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان دابەزیوە، لە هاوینی 2018 بە 150 ملیۆن یۆرۆ لە ئەتلەتیكۆمەدرید چووە بەرشلۆنە، بەڵام نرخی ئێستای تەنها 35 ملیۆن یۆرۆیە.

 

هه‌واڵی گرنگ