ناچۆ لە خولی ئیتاڵیا داوا كراوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناچۆ لە خولی ئیتاڵیا داوا كراوە

 

یاریزانێكی سەرەكی هێڵی بەرگری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ گواستنەوەی ئەم هاوینە ڕەنگە روو لە خولی ئیتاڵیا بكات.

بەپێی بەرنامەی “ئێل چیرینگویتۆ”ی ئیسپانی، ناچۆ فێرناندێزی بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدرید لە ماوەی مێركاتۆی هاوینە دوو ئۆفەری لەلایەن ئینتەرمیلان و رۆما پێگەیشتوە.

گرێبەستی ناچۆ لەگەڵ یانەی شاهانە لە هاوینی 2023 كۆتایی دێت، گومانی زۆریش هەیە لەسەر بەردەوامبوونی لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی.

ناچۆ ئەستەمە وەرزی داهاتوو بە بەردەوامی بەشداری لە یارییەكان بكات، دوای ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی بێبەرامبەی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ رودیگەری یاریزانی چێلسی واژۆكرد.

ناچۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەشداری لە 42 یاریدا كردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا، هەروەها 3 گۆڵی تۆماركردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ