یانەی ئەرسناڵ بەشێوەیەكی فەرمی مۆركردنی گرێبەستی لەگەڵ فابیۆ فێرێرای یاریزانی یانەی پۆرتۆ رایگەیاند.
چەند رۆژێك بەر لە ئێستا پۆرتۆ رۆیشتنی فێرێرای تەمەن 22 ساڵانی بۆ یانەی ئەرسناڵ لەبەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ رایگەیاند پێنج ملیۆن یۆرۆش گۆرانكاری لە گرێبەستەكە دەبێت .
فێرێرا لەماوەی یاری كردنی لەگەڵ یانەی پۆرتۆ لە 54 یاری بەشداری كردووەو بۆ جاری یەكەمیش لە حوزەیرانی 2020 لە تیپی یەكەم یاری كردووەو نازناوی وەرزی 2019-2020 و 2021-2022 لەگەڵ تیپەكە بەدەست هێناوە.
ئەمەش دووەم گرێبەستی ئەرسناڵە لە گواستنەوەی هاوینە دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی لاوی بەرازیلی ماركینیۆسی یاریزانی ساوپاوڵۆ واژوو كرد.