ئەمجارە رۆناڵدۆ شین پۆش دەبێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمجارە رۆناڵدۆ شین پۆش دەبێت

 

رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، تۆد بۆیلی خاوەنی یانەی چێڵسی ئینگلیزی کۆبونەوەی لەگەڵ خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، ئامانجی کۆبونەوەکە گرێبەستکردن بوە لەگەڵ ئەستێرە پورتوگالیەکە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.

ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا روون نیە کە رۆناڵدۆ پەیوەندی دەکات  بە یانە لەندەنیەکەوە یان نا چونکە تەنیا راوبۆچون لە نێوان هەردوو لایەنەکە گۆردراوەتەوە.

دەشڵێت، رۆناڵدۆ دوو دڵە لە داهاتووی چونکە تا ئێستاش متمانەی بە پرۆژەی شەیتانە سوورەکان نیە بۆ دروستکردنی پێکهاتەیەکی بەهێز کە کێبڕکێی بردنەوەی نازناوەکان بکات.

هه‌واڵی گرنگ