لیڤەرپوول گورزێكی كوشندە لەریال مەدرید دەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیڤەرپوول گورزێكی كوشندە لەریال مەدرید دەدات

 

لیڤەرپوڵ کاردەکات بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی باڵی هێرشبەری لە ماوەی مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، بۆ ئەوەی بیكاتە جێگرەوەی سادیۆ مانی سەنیگالی كە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە كرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لیڤەرپوڵ ئیکۆ"ی بەریتانی، بەرپرسانی یانەی لێڤەرپوڵ هەوڵدەدەن لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ رۆدریگۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی بەرازیلی ئەنجام بدەن.

وە ئەو پێگە بەریتانییە ئاماژەی بەوە کردوە کە لیڤەرپول پرسیاری لە یاریزانەکە کردوە، هەروەها ئۆفەرێکی نافەرمی بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کردوە بۆ ئەوەی وەڵامی ریاڵ مەدرید بزانێت.

لیڤەرپوڵ دەیەوێت سود لەو دۆخە وەربگرێت کە ڕۆدریگۆ وەرزی ڕابردو تەنها لە 17 یاریدا بەشداری کردوە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.

وە زۆرێک لە ڕاپۆرتەکان لەم دواییانەدا بانگەشەی ئەوەیان كرد کە لیڤەرپول ئامادەیە دەستبەرداری ئەستێرە میسرییەکەی محەممەد سەڵاح بێت لەم هاوینەدا، لە بەرانبەر بڕی ٦٠ ملیۆن پاوەند.

جێگای ئاماژەیە کە لیڤەرپوڵ لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵ داروین نونێزی هێرشبەری ئۆرۆگوایی بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ واژۆ کرد، ئەمە جگە لەو گۆڕاوانەی کە کۆی نرخی گرێبەستەکە بەرز دەکەنەوە بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ.

هه‌واڵی گرنگ