ریال مەدرید دەستبەرداری یاریزانێكی دیكەی دەبێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ریال مەدرید دەستبەرداری یاریزانێكی دیكەی دەبێت

 

 

ماریانۆ دیازی هێرشبەری یانەی ریال مەدرید ئیدارەی یانەکەی ئاگادار کردەوە، كە دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا یانەی ریال مەدرید جێبهیڵێت.

ماریانۆ دیاز لە دەرەوەی پلانەكانی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی بو لە کێبڕکێکانی وەرزی ڕابردودا.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ماریانۆ دیاز ئیدارەی ریاڵ مەدریدی لە نیازی جێهێشتنی تیپەکەی ئاگادار کردوەتەوە، ماریانۆ بە ریاڵ مەدریدی وتوە ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێبگات لەم هاوینە ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت.

بڕیارەکەی ماریانۆ دیاز سەرەڕای ئەوەی لە وەرزەکانی رابردودا رەتیکردەوە یاریزانەكە یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت، بەڵام لە ئێستادا بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی ماریانۆ بەردەوام بەشداری لە یارییەكاندا بکات.

ماریانۆ دیاز لە ماوەی چوار وەرزی رابردودا لە 59 یاریدا بەشداری لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کردوە، لەو ماوەیەدا 7 گۆڵی تۆمارکردوە، لەنێویاندا 11 یاری لە وەرزی رابردودا ئەنجامداوە، کە تێیدا گۆڵێکی تۆمارکردوە و گۆڵێکی بۆ هاورێكانی دروست كردوە.

یاریزانە تەمەن 28 ساڵەکە لە لیۆنی فەرەنساوە بە بڕی 21 ملیۆن یۆرۆ هاتە یانەی ریاڵ بۆ ئەوەی 4 وەرز لەگەڵ یانەی شاهانە بەسەر ببات.

 

هه‌واڵی گرنگ