راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە یانەی ریاڵ مەدرید سەركەوتو بوە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی لاوی بەرازیلی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە پێناو مانەوەی لە یانەی ریاڵ مەدرید.
رۆژنامەی ماركا لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە یانەی ریاڵ مەدرید گرێبهستی ڤینسیۆس جۆنیۆر تاوەكو هاوینی ساڵی 2027 نوێ دەكاتەوە.
ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە یانەی شاهانە موچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەكاتەوە و بەهای شكاندنی گرێبەستەكەشی ملیارێك یۆرۆ دەبێت.
هەمان سەرچاوە باسی لەوەش كردوە كە چەند بڕگەیەكی گۆڕانكاری لە نێو گرێبەستی ئەوی اریزانەدا بونی هەیە، كە ئەگەر تۆپی زێرین بباتهوه ملیۆنێك یۆرۆ پاداشت دهكرێت، هەروەها لەگەڵ بردنەوەی ههر نازناوێك پاداشتی دیكهی پێدەدرێت.