ئیبراهیمۆڤیچ میلانێستا مایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیبراهیمۆڤیچ میلانێستا مایەوە

 

ڕۆژنامەی لا ڕپۆبلیکای ئیتاڵی ئاشکرایکرد، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی هێرشبەری یانەی میلان ئیمزا لەسەر گرێبەستە نوێکەی دەکات، کە ماوەکەی تا کانونی دووەمی داهاتووە، واتا تا سەرەتای 2023.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، موچەی مانگانەی هێرشبەرە سویدیەکە 100 هەزار یۆرۆ دەبێت، تا ئەو کاتەی لە پێکان چاکدەبێتەوە، کە کۆتایی وەرزی ڕابردوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدا.

باسی لەوەشکردووە، ئیبراهیمۆڤیچ، کە کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی پێشووی لەگەڵ میلان کۆتایی دێت، وەک کەسایەتییەکی دیار و کاپتنی تیپەکە بەردەوام دەبێت لە ژووی جلگۆڕینی میلاندا، کە وەرزی ڕابردوو پێکەوە توانییان دوای 11 ساڵ نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنن.

ئیبراهیمۆڤیچی 40 ساڵ وەرزی ڕابردوو بەشداری لە 27 یاریدا کرد لەگەڵ میلان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، هەشت گۆڵی تۆمارکرد و سێ گۆڵیشی بۆ هاوکارەکانی درووستکرد.

هه‌واڵی گرنگ