لە قۆناغى یەکەمى جامى ویمبڵدۆن بۆ تێنسى سەر زەوى، کە کۆى خەڵاتەکانى زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلارە، ڕافایل نادالى ئیسپانى بەرامبەر فرانسیسکۆ سیرۆندۆلۆى ئەرجەنتینى یاریکرد.
نادالى خاوەنى پلەى پێنجەمى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەمى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.
لە یارییەکى ترى هەمان قۆناغدا، ستیفانۆس تیستیپاسى خاوەنى پلەى پێنجەمى ڕیزبەندی ناوبراو، ڕووبەڕووى ئەلیکساندەر ڕیچاردى ئەمریکى بووەوە.
تیستیپاس بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و خۆى گەیاندە قۆناغى دووەمى جامەکە.