یۆڤینتۆس هەنگاوێك لەیاریكۆتایی جامی ئیتاڵیا نزیك كەوتەوە كاتێك لەیاری چوونی پێشكۆتایی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یاریگای خۆی لە لازیۆی بردەوە.
گێمی یەكەم بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەخولەكی 50 فیدریكۆ كێزا گۆڵی یەكەمی یۆڤینتۆسی تۆمار كرد، پاشان دۆشان فلاهۆفیچ لەخولەكی 64 گۆڵی دووەمی بۆ یۆڤینتۆس تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش یۆڤینتۆس نزیكە لە گەیشتن بەیاریكۆتایی .