قۆناغێكی هەستیارە پێویستی بەبڕیارە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قۆناغێكی هەستیارە پێویستی بەبڕیارە

 

            دوای كۆتای هاتن، یان نزیك بونەوە لە كۆتای هاتنی شەڕی داعش لە عێراق و سوریا ، وە هاوكاری هاوپەیمانان بۆ كوردان لە باشور و ڕۆژئاوا، وە ڕۆڵی بەرچاوی هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان كە نمونە یەكی جوانی پیشانی دنیاد لەڕو بەڕوبونەوەی جەنگی دژی تیرۆر،و مامەڵەكردنی ووڵاتانی دنیا لە گەڵ كوردان، دانان و كردنەوەی نوێنەرایەتی و قونسوڵخانەی ووڵاتان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و مامەڵەكردنی زۆر بەی سەرانی ووڵاتان لەگەل سەركردایەتی سیاسی كورد كە، توانیویەتی یاریەكی سەر كەوتوانە ئەنجام بدات وسەرنجی ووڵاتانی دنیای بۆ لای كورد و دۆزەكەی ڕاكێشاوە.


كەئەمەش ڕاستەو خۆو ناڕاستەو خۆ بوبوە مایەی نیگەرانی هەریكە لەو ووڵاتە دراوسێیانەی كە ژمارەیەكی بەرچاوكوردی تایەو بەشێك لە كوردوستانیان بەسەردا دابەشكراوە .
دواجار ووڵاتانی دراوسێی كوردوستان هەموو ناكۆكیە مێژویەكانی خۆیان وەلانا و ڕێكەوتن لەسەر دژایەتی كوردو ئەزمونەكەی بەداخەوە جارێكیتر مێژوو دووبارەبۆوە.


نزیكبوونەوەی ووڵاتانی توركیاو عێراق و ئێران بۆپاراستنی بەرژەوەندیەكانیان لەسەر حیسابی كوردستان، دوای ئەوەی كە گەلی كورد لە باشورو ڕۆژ ئاوا بو بە خاوەنی هەرێمێكی دیفاكتۆ مامەڵە لەگەڵ كراو، وە هەروەها بونی خەباتێك و شۆڕشیكی بەرچاو لە هەردوو بواری مەدەنی و چەكداری لە باكوری كورستان و سەر هەڵدانی چەندان جوڵانەوەی ڕێكخراو لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان.
ئەمە بوە هۆی ئەوەی كە نەیارەكانمان جارێكی تر پیلانێكی هاوبەش دابڕێژن بۆ لەناو بردنی كوردو پێشێل كردنی تەواوی مافەكانی گەلی كورد لە كوردستان.


ئەوەی ئێستا لە باشوری كوردستان ڕوو ئەدات سەرەتای یاریەكەیە چونكە ئەمە بەڕێكەوتنی عێراق وئێران و توركیا ئەنجام دراوە لە قۆناغی یەكەمی پیلانەكەیاندا بەهاوكاری ئێران و هێرشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی كوردستان و گێڕانەوەی دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی بۆ هەرێم و سزادانی هەرێم و داخستنی خاڵە سنوریەكان و وەستاندنی گەشتە فڕۆكەوانیەكانی فڕۆكەخانەكانی هەرێم و بەكارهینانی سوپای عێراق بۆ لێدانی پێشمەرگەو هاووڵاتیانی كوردستان كەئەمەش پێچەوانەی دەستوری عێراقە كە سوپای عێراق دژی هاووڵاتیانی ووڵاتەكەی بەكاربێت .


ئەوەی كەمایەی لەسەر وەستانە ئەوەیە هیچ ژیری یەك ئەوە قبوڵ ناكات كە توركیا چوبێتە یاریەكەوە كە هەموو گیانی دۆڕان و زیان بێت بۆی، توركیا ئەو كەركوكەی لەدەستدا كەبەشاری توركان باسی ئەكرد ئەو ڕێكەتنە بازرگانیەی لەدەستدا كەلە گەڵ هەرێم بۆماوەی 50 ساڵ ڕێكەوتبون ، وەلەهەموشیان زیانتر گەیشتنی سوپای حەشدی شەعبی و هێزی ئێرانی بۆ سنورەكانی توركیاو سوریا.


بۆیە بەدوور نازاندرێت گێمی دووەمی یاریەكە یاری كردن بێت بۆ بەرژەوەندی توركیا ئەویش بە سازدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەش بۆ لێدان لە پارتی كرێكارانی كوردستان لە باشورو باكوری كوردستان و لەباربردنی شۆڕشی چەكداری باكور یان سنورداركردنی، وە دانانی سنوریك بۆ ئەو جوڵانەوەیه ‌كوردییەی كە خەباتی سیاسی ئەنجام ئەدات لە باكوری كوردستان.


بەدوور نازاندرێت قۆناغێكی تری پرۆسەكە یان گێمێكی تری یارییە ناو چەیی و نێو دەوڵەتیەكە بریتی بێت لەباربردنی ئەزموونی هەرێمەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بەهاوكاری هەرچوار ووڵات عێراق و ئیران و توركیاو سوریاو گێڕانەوەی دەسەڵاتی حكومەتی سوریا بۆ سەرجەم خاكە ڕزگار كراوەكانی ڕۆژئاوایی كوردستان.


بۆیە گرنگە كوردان لەهەر چوارپارچەكەو ڕەوە‌ندی كوردی لە هەموو جیهان بەپلانێكی تۆكمەوە ڕوو بەڕووی ئەم پیلانەو گڵاوەی دوژمنان ببنەوە بۆیە ئەبێت كوردستان هەموومان كۆكاتەوە ئەو دروشمەی كە ئەوترا بكرێتە كردار یا كورستان یان نەمان ببێتە كرداری سەرجەم لایەنكانی پزافی ڕزگاریخوازی كوردی لە كورستانی گەور.

هه‌واڵی گرنگ