قوه‌جه‌وییه شه‌شه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كردوو له‌یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی نۆیه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له حدوودی برده‌وه.
سه‌ره‌تا حدوود گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ تۆمار كرد، پاشان محمد قاسم نصیف گۆڵی به‌رامبه‌ری له‌خوله‌كی 32 بۆ قوه‌جه‌وییه تۆمار كرده‌وه،به‌ر له‌كۆتایی گێمی یه‌كه‌میش به دوو خوله‌ك عه‌لا عه‌باس گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ جه‌وییه تۆمار كرد گێمی یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌میش هه‌ریه‌كه‌یان گۆڵێكیان تۆمار كرد، گۆڵه‌كه‌ی جه‌وییه له‌لایه‌ن ره‌زا فازیل له‌خوله‌كی 76 تۆمار كرا به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش جه‌وییه له پێشه‌نگی یانه‌كان بووه خاوه‌نی 27 خاڵ.