وابریاره ئه‌مرۆ دوو یاری دواخراو له‌گه‌ڕی نۆیه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌رێوه بچن، له‌كاتژمێر 2:00 دوای نیوه‌رۆ نه‌ورۆز میوانداری دهۆك ده‌كات و له‌كاتژمێر 5:00 ئێواره‌ش شوڕته میوانداری مینا ده‌كات.
دوای پێنج دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك یانه‌ی نه‌ورۆز به‌دوای یه‌كه‌مین بردنه‌وه ده‌گه‌ڕێت كاتێك له‌یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی نۆیه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له‌یاریگای خۆی میوانداری دهۆك ده‌كات.
نه‌ورۆز خاوه‌نی هه‌شت خاڵه‌و پله‌ی 18می ریزبه‌ندی گرتوه،دوای گۆڕانكاری له راهێنه‌ر ئه‌مه دووه‌مین یاری نه‌ورۆز ده‌بێت له‌خول پاش ئه‌وه‌ی له‌یارییه‌كی تری دواخراو به جه‌وییه دۆرا، به‌ڵام له جامی عێراق توانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له نه‌فتی به‌صره بباته‌وه‌و بگاته قۆناغی 16می جامه‌كه.
نه‌ورۆز هه‌وڵ ده‌دات له‌م یارییه‌دا ئه‌نجامێكی باش تۆمار بكات و كۆتایی به ئه‌نجامه خراپه‌كان بهێنێت و بردنه‌وه بكاته به‌شی خۆی.
هه‌رچی دهۆكه ئاستی له‌به‌رزبوونه‌وه‌دیه دهۆك خاوه‌نی 15 خاڵه‌و پله‌ی 10می ریزبه‌ندی گرتوه،دهۆك له‌دواین یاری كه یارییه‌كی دواخراو بوو له قاسمی برده‌وه‌و ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌نجامێكی باش له‌م یارییه‌شدا به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ ئه‌م یارییه پیته‌ر گۆرگیس له‌گه‌ڵ دهۆك به‌شداری ناكات به‌هۆی به‌شداریكردنی له جامی كه‌نداو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
له‌رابردوو هه‌ردوو یانه چوار یارییان له‌خوله‌كه به‌رامبه‌ر یه‌كتری ئه‌نجامداوه، دهۆك له سێ یاری براوه بووه‌و نه‌ورۆزیش یه‌ك بردنه‌وه‌ی هه‌یه،دهۆك سێ گۆڵی تۆمار كردووه‌و نه‌ورۆزیش دوو گۆڵی تۆمار كردووه.
له‌یارییه‌كی تردا یانه‌ی شوڕته به 21 خاڵ له دووه‌می ریزبه‌ندی میوانداری مینا ده‌كات ئه‌ویش 12 خاڵی هه‌یه‌و پله‌ی 14می ریزبه‌ندی گرتوه.
شوڕته‌ی پاڵه‌وانی سێ ساڵی رابردوو ئامانجی ئه‌وه‌یه له‌م یارییه‌دا بردنه‌وه تۆمار بكات تا شوێنی خۆی له دووه‌می ریزبه‌ندی باشتر بكات و درێژه به ركابه‌ریكردن بدات له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه.
هه‌رچی یانه‌ی مینایه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی باشه به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئه‌نجامی باش تۆمار بكات، تیپه‌كه پێویستی به ئه‌نجامی باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ریزبه‌ندی یانه‌كان بچێته پێشه‌وه.