کێ یاری کۆتایی کەنداوی 26 بەڕێوەدەبات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کێ یاری کۆتایی کەنداوی 26 بەڕێوەدەبات

موهەند قاسم ناوبژیوانی نێودەوڵەتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتیکردەوە، ئەو لیژنەیەی کە ئەرکی کاندیدکردنی ناوبژیوانانی بۆ یاریی کۆتایی کەنداو 26ی پێسپێردراوە، هێشتا بڕیاری هەڵبژاردنی ناوبژیوانی بۆ یاریی کۆتایی نەداوە.

موهەند قاسم ڕایگەیاند، لیژنەکە سێ ناوبژیوانیان بۆ سەرکردایەتیکردنی یارییەکە دەستنیشانکردووە کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەحرەین و عومان لە یاری كۆتایی کۆدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبژیوانانی پاڵێوراو بریتین لە: “من كە خەڵکی عێراقم، عەبدولڕەحمان جاسمی قەتەری و مستەفا غەزبان جەزائیری.

شەوی شەممەی داهاتوو جامی كەنداوی 26ی كوەیت بە یاری نێوان هەڵبژاردەی عومان و بەحرەین کۆتایی دێت، کە بڕیارە کاتژمێر حەوت ئێوارە لە یاریگای نێودەوڵەتی جابر ئەحمەد بەڕێوەبچێت.

هه‌واڵی گرنگ