یانه‌ی زاخۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چووه دووه‌می ریزبه‌ندی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق كاتێك له گه‌ڕی 12می خوله‌كه به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له كه‌رخی برده‌وه.
له‌خوله‌كی نۆ محمود ئه‌سوه‌د گۆڵی یه‌كه‌می بۆ زاخۆ تۆمار كرد گێمی یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات،به‌ر له‌كۆتایی یارییه‌كه‌ش به پێنج خوله‌ك گۆستاڤۆ هێنریك گۆڵی دووه‌می بۆ زاخۆ تۆمار كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش زاخۆ به كۆكردنه‌وه‌ی 22 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی چووه دووه‌می ریزبه‌ندی به جیاوازی گۆڵ.