له گه‌ڕی 12می خولی ئەستێرەكانی عێراق نه‌ورۆز دووه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كردوو له یاریگای خۆی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له دیاله‌ی برده‌وه.
گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له گێمی دووه‌م نه‌ورۆز باشتر ده‌كه‌وت، له‌خوله‌كی 61 ئه‌حمه‌د محمود گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد، پاشان له‌خوله‌كی دووه‌می كاتی به‌فیرۆچووی یارییه‌كه ئاسۆ رۆسته‌م گۆڵی دووه‌می نه‌ورۆزی به لێدانی سزا تۆمار كرد.
دوای چوار خوله‌كی تر ئاسۆ رۆسته‌م به‌كارتی سور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، تاكه گۆڵه‌كه‌ی دیاله‌ش له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د توركی له‌خوله‌كی 12می كاتی به‌فیرۆچوو تۆمار كرا.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش نه‌ورۆز بووه خاوه‌نی 14 خاڵ له ناوچه‌ی دابه‌زین ڕزگار بوو بۆ پله‌ی 16می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت.