هه‌ر له گه‌ڕی 12می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له‌یاری لوتكه و كلاسیكۆ یانه‌ی زه‌ورا یه‌كه‌مین دۆڕانی له‌م وه‌رزه توشی قوه‌جه‌وییه كردوو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك لێی برده‌وه.
حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم له‌خوله‌كی نۆ گۆڵی یه‌كه‌می زه‌وڕای تۆمار كرد، پاشان زه‌ید ته‌حسین له‌خوله‌كی 23 گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ قوه‌جه‌وییه تۆمار كرده‌وه‌و گێمی یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له‌خوله‌كی 79 عه‌لی یوسف گۆڵی دووه‌می زه‌ورای تۆمار كرد، هه‌مان یاریزان له‌خوله‌كی شه‌شه‌می كاتی به‌فیرۆچووی یارییه‌كه گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می زه‌ورای به لێدانی سزا تۆمار كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش قوه‌جه‌وییه به 27 خاڵ له پێشه‌نگی یانه‌كان مایه‌وه‌و زه‌وراش بووه خاوه‌نی 22 خاڵ بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت.