ئه‌مرۆ گه‌ڕی 12می خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان به ئه‌نجامدانی چوار یاری تر كۆتایی دێت، یارییه‌كانیش كاتژمێر 2:00 دوای نیوه‌رۆ به‌رێوه ده‌چن.
له یاری لوتكه شێروانه‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی به 23 خاڵ ، میوانداری سیروانی نوێ ده‌كات ئه‌ویش خاوه‌نی 16 خاڵه‌و پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی گرتوه.
له یاری دووه‌م ده‌ربه‌ندیخان به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ له هه‌شته‌می ریزبه‌ندی میوانداری ئاكرێ ده‌كات ئه‌ویش خاوه‌نی 13 خاڵه‌و پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی گرتوه.
له درێژه‌ی یارییه‌كان یانه‌ی ڕانیه به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ له 11می ریزبه‌ندی میوانداری شه‌قڵاوه ده‌كات ئه‌ویش خاوه‌نی 10 خاڵه‌و پله‌ی 13می ریزبه‌ندی گرتوه.
له‌دواین یاریش زاخۆ به كۆكردنه‌وه‌ی 17 خاڵ له چواره‌می ریزبه‌ندی میوانداری چوارقوڕنه ده‌كات ئه‌ویش خاوه‌نی شه‌ش خاڵه‌و پله‌ی 14می ریزبه‌ندی گرتوه.