له گهڕی 12می خولی ئهستێرهكانی عێراق یانهی ههولێر به شوڕته دۆڕا بهئهنجامی (4-1) گۆڵ، بهم بردنهوهیهش شوڕته گهڕایهوه دووهمی ریزبهندی.
لە گێمی یەکەم لە خولەكی 17 موهەند عەلی گۆڵی یەكەمی بۆ شورتە تۆماركرد و ئەو تایمە بەو تاكە گۆڵە لە بەرژەوەندی یانەی میواندار كۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا لە خولەکی 47 دوبارە موهەنەد عەلی گۆڵی دووەمی بۆ یانەی شۆرتە زیادکرد و چوار خولەك دواتریش میمی گۆڵی سێیەمی شەورتەو هاتریكی خۆی لە یارییەكە تۆمارکرد.
یانەی هەولێر لە خولەکی 66دا تاکە گۆڵی خۆی لە ڕێگەی یوسف بن سودە تۆمارکرد، یانەی شورتەش لە خولەکی 80دا لە ڕێگەی لوکاس سانتۆسەوە گۆڵی چوارەمیان تۆمارکرد و یاریش لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.
بەم ئەنجامە یانەی شۆرتە خاڵەكانی بۆ 25 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی دووەمدایە و یانەی هەولێریش بە 18 خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.