یانه‌ی ته‌ڵه‌به شه‌شه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق تۆمار كردوو له گه‌ڕی 12مین به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له نه‌جه‌فی برده‌وه.
گۆڵی یه‌كه‌می ته‌ڵه‌به له‌لایه‌ن لوئه‌ی عانی له‌خوله‌كی پێنجه‌می كاتی به‌فیرۆچووی گێمی یه‌كه‌م تۆمار كرا گێمی یه‌كه‌میش به‌م گۆڵه كۆتایی هات، له گێمی دووه‌م ته‌ڵه‌به گۆڵی دووه‌می له‌لایه‌ن ئه‌مۆتۆ له‌خوله‌كی 69 تۆمار كرد، پاشان نه‌جه‌ف تاكه گۆڵه‌كه‌ی خۆی له‌خوله‌كی شه‌شه‌می كاتی به‌فیرۆچوو له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن داخیل تۆمار كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ته‌ڵه‌به بووه خاوه‌نی 20 خاڵ بۆ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت.