كلاسیكۆی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را له گه‌ڕی 20 له یاریگای ئه‌نفێڵد به‌یه‌كسان بوون له نێوان لیڤه‌رپول و مانچسته‌ریۆنایتد به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له‌خوله‌كی 52 لیساندرۆ مارتینز گۆڵی پێشكه‌وتنی مانچسته‌ریۆنایتدی تۆمار كرد، پاشان له‌خوله‌كی 59 كۆدی جاكۆبۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ لیڤه‌رپول تۆمار كرده‌وه.
دوای 11 خوله‌كی تر محمد سه‌لاح به‌لێدانی سزا گۆڵی دووه‌می بۆ لیڤه‌رپول تۆمار كرد،به‌ر له‌كۆتایی یارییه‌كه‌ش به 10 خوله‌ك ئه‌مادۆ دیالۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ مانچسته‌ریۆنایتد تۆمار كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش لیڤه‌رپول به 46 خاڵ له پێشه‌نگ مایه‌وه‌و مانچسته‌ریۆنایتدیش به 23 خاڵ پله‌ی 13می ریزبه‌ندی گرتوه.