ئیبسویچ تاون دوو خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا كاتێك له‌گه‌ڕی 20می پرێمه‌رلیگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان له‌گه‌ڵ فۆڵهام به‌رامبه‌ر بوون.
صاموێل سمۆدیكس له‌خوله‌كی 38 گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ئیبسویچ تاون تۆمار كرد گێمی یه‌كه‌میش به‌م گۆڵه كۆتایی هات.
له‌خوله‌كی 69 رائول خیمینیز گۆڵی به‌رامبه‌ری به‌لێدانی سزا بۆ فۆڵهام تۆمار كرده‌وه، دوو خوله‌ك تێپه‌ڕی لیام دیلاب گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ئیبسویچ تاون به‌لێدانی سزا تۆمار كرد، له‌كۆتایی یارییه‌كه‌ش بۆ جاری دووه‌مین به‌لێدانی سزا رائول خیمینیز گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ فۆڵهام تۆمار كرده‌وه‌و تیپه‌كه‌ی له دۆڕان رزگار كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش فۆڵهام به 30 خاڵ پله‌ی نۆیه‌می گرتوه‌و ئیبسویچ تاون به 16 خاڵ پله‌ی 18می گرتوه.