وابریاره كاتژمێر 9:00 ئه‌مشه‌و یانه‌ی ریال مه‌درید له قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی دیپۆرتیڤا مینێرا یاری بكات، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له‌م جامه‌ش بگاته قۆناغی داهاتوو تا بۆ جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌بێت.
دوای وه‌رگرتنی پێشه‌نگی یانه‌كانی لالیگا و بردنه‌وه‌ی له یارییه‌كی دواخراو له ڤالنسیا له مێستایا ئێستا ریال مه‌درید ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له جامی شای ئیسپانیا به ئاسانی و بێ ماندوو بوونی زۆر بگاته بگاته قۆناغی 16می جامه‌كه.
ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ده‌بێته میوانی دیپۆرتیڤا مینێرای به‌شدار له‌خولی پله پێنجی یانه‌كانی ئیسپانیا یاری ده‌كات.
كارلۆ ئه‌نشلۆتی راهێنه‌ر تیپه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌م یارییه ئاماده كردووه ده‌یه‌وێت به ئاسانی بگاته قۆناغی داهاتوو خۆی له هه‌موو ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌دوور بگرێت.
ریال مه‌درید له مێژوویدا 20 جار ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، له وه‌رزی رابردووش له قۆناغی 16می جامه‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید دۆراو ماڵئاوایی كرد.
پێشبینی ده‌كرێت له‌م یارییه‌دا كارلۆ ئه‌نشلۆتی پشوو به چه‌ند یاریزانێكی سه‌ره‌كی بدات بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌بن بۆ یاری به‌رامبه‌ر ریال مایۆركا له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا كه بریاره رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو له سعودیه به‌رێوه بچێت.
ئه‌نشلۆتی پشووی به كۆرتوا و رۆدیگه‌ر داوه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه گه‌شت ناكه‌ن و بریاره چه‌ند یاریزانێكی سه‌ره‌كیش پشوو پێبدات و به‌شداری له یارییه‌كه نه‌كه‌ن و زیاتر راهێنه‌ر به‌شداری به‌و یاریزانانه ده‌كات كه له یارییه‌كانی رابردوو خوله‌كی كه‌م به‌شدارییان كردووه‌و ده‌رفه‌تیان پێنه‌دراوه.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به یانه‌ی دیپۆرتیڤا مینێرا كه به‌شداره له خولی پله پێنجی ئیسپانیا له قۆناغی یه‌كه‌می جامه‌كه توانی یانه‌ی ئه‌لاڤێش دوور بخاته‌وه كه یه‌كێكه له یانه به‌شداره‌كانی لالیگا، بۆیه ریال مه‌درید ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه توشی ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بێت و ئه‌نجامه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی وه‌رزه‌كه‌ی دروست بكات.
بۆیه ئه‌نشلۆتی هۆشداری به یاریزانانی تیپه‌كه‌یداوه به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌بن و رێزی تیپی به‌رامبه‌ر بگرن و خۆ به‌زلزان نه‌بن به‌رامبه‌ریان ده‌بێت یارییه‌كی وا بكه‌ن تیپه‌كه به‌بێ كێشه سه‌رخه‌ن بۆ قۆناغی داهاتوو.