پاریس سان جێرمان بۆ جاری 13مین له مێژوویدا و بۆ جاری سێیه‌می له‌سه‌ریه‌ك نازناوی جامی سوپه‌ری فه‌ڕه‌نسای به‌ده‌ستهێنا پاش ئه‌وه‌ی له‌یاریكۆتایی له‌سه‌ر یاریگای 974 له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له مۆناكۆی برده‌وه.
گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له گێمی دووه‌م خه‌ریك بوو یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ ته‌واو ده‌بوو له‌كۆتا خوله‌ك عوسمان دێمبلی گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ پاریس سان جێرمان تۆمار كردوو تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه برد.