لە گەڕی 13ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەفت بە ئەنجامی 1-0 لە یانەی مینای بردەوە.
لە یاریگای ساحیر ئەحمەد ڕازی لە شاری بەغدا نەفت و مینا ڕووبەڕووی یەكتربوونەوە، گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ کۆتایی هات، لە گێمی دووەمیشدا نەفت تاكە گۆڵەكەی خۆی لە ڕێگەی لێدانی سزا لە یانەن ئەحمەد سابری لە خولەکی 86 تۆماركرد.
بەم ئەنجامەش نەفت بە 23 خال لە پلەی سێیەمدایە و میناش لە بە 16 خاڵ لە پلەی 11دا دەبینرێت.