ئەمڕۆ چوار یاری لە قۆناغی 13ی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ چوار یاری لە قۆناغی 13ی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە چوار یاری بەهێزلە چوارچێوەی قۆناغی 13ی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە بەغدا و میسان و بەسرە بەڕێوەدەچێت.

لە کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ یانەی کەرخ لە یاریگای ساحیر ئەحمەد ڕازی لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت ڕووبەڕووی قاسم دەبێتەوە.

لە هەمان كاتدا لە یاریگای ئۆڵۆمپی میسان، یانەی میسان ڕووبەڕووی یانەی حدود دەبێتەوە.

کاتژمێر 5:00 ئێوارەش لە یاریگای فەیحا لە بەسرە، نەفتی بەسرە ڕوبەڕووی نەورۆزی شاری سلێمانی دەبێتەوە، دیالەش لە یاریگای نێودەوڵەتی شەعب لە کاتژمێر 7:30 خولەك ڕووبەروی زاخۆ دەبێتەوە.

هه‌واڵی گرنگ