ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، خیسۆس کاساس دووپاتیکردەوە کە پاڵاوتنی شێرەکانی میزۆپۆتامیا بۆ مۆندیال پەیوەستە بە بردنەوەی دوو یاریی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردەی کوەیت و فەلەستین.
کاساس لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە کەناڵی ئەلکاسی قەتەری ڕایگەیاند، ئەگەر بمانەوێت سەرکەوین بۆ مۆندیال، پێویستە لە دوو یاری داهاتوو بەرامبەر کوەیت و فەلەستین سەرکەوتن بەدەستبهێنین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵخۆشکردنی هەمووان کارێکی قورسە یان نزیکە لە مەحاڵەوە، ئێمەش دەزانین کە زۆرێک لە یاریزانە باشەکان لە کەنداو 26 دوورخراونەتەوە، چونكە ناتوانین لە هەر یانەیەك چوار یاریزان بهێنین.
کاساس ووتیشی: هەڵبژاردەی عێراق یاریزانی باشی هەیە، ئەیمەن حسێن و ئیبراهیم بایش شایەنی ئەوەن لە خولی ئیتاڵیا یاری بکەن.