ڕۆبێرتۆ فیرمینۆی بەڕازیلی، هێرشبەری یانەی ئەهلی سعودی، لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا ڕەتیکردەوە یانەكەی بەجێبهێڵێت و گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی دیکە لە خولی ڕوشن لیگ بکات.
ڕۆژنامەی ئەلیوم بڵاویکردەوە، یەکێتی خولی ڕوشن ڕۆیشتنی دوو یاریزانە بەڕازیلیەکە ڕۆبێرتۆ فیرمینۆ و گابری ڤیگا لە ڕیزەکانی یانەی ئەهلی ڕەتکردۆتەوە لەماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فیرمینۆ پێشنیازی بەرپرسانی ڕۆشن لیگی ڕەتکردووەتەوە بۆ ئەوەی بچێتە یانەیەكی دیکەی پاڵەوانێتییەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو یاریزانە لە ماوەی وەرزی ئێستا لەگەڵ یانەی ئەهلی بەردەوام دەبێت.
لە بەرامبەردا بریکاری فیرمینۆ لەم دواییانەدا لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکاندا هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە سەبارەت بە ڕۆیشتنی یاریزانی یانەی ئەهلی بۆ فەنارباخچەی تورکی بەشێوەی خواستن لەماوەی زستانەی ئێستادا.
فیرمینۆ لە هاوینی 2023 بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی ئەهلیەوە کرد و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵە.