یانه‌ی هه‌ولێر له گه‌ڕی 13می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق دوو خاڵی گرنگی له یاریگای خۆی له‌ده‌ستدا دوای به‌رامبه‌ر بوونی له‌گه‌ڵ گه‌رمه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان.
گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م به حه‌فت خوله‌ك یوسف بن سۆده گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ هه‌ولێر تۆمار كرد، پاش پێنج خوله‌ك فرانك توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بۆ گه‌رمه تۆمار بكاته‌وه یارییه‌كه‌ش.
به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات، هه‌ولێر بووه خاوه‌نی 19 خاڵ پله‌ی نۆیه‌می گرتوه‌و گه‌رمه‌ش به 16 خاڵ پله‌ی 11می گرتوه.