یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاماده‌كاری ته‌واو كرد بۆ یاری گه‌ڕی 11می خولی نایابی یانه‌كانی عێراق كه بریاره ئه‌مرۆ كاتژمێر 2:00 دوای نیوه‌رۆ ببێته میوانی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداد.
پێشمه‌گه‌ری سلێمانی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه 16 خاڵی هه‌یه‌و پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌و له‌گه‌ڕی رابردوو به نۆ یاریزان توانی له یانه‌ی مه‌صافی بباته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی،پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت درێژه به‌سه‌ركه‌وتنه‌كان بدات و ئه‌م وه‌رزه ركابه‌ری گه‌یشتن به خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق بكات.
هه‌رچی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداده خاوه‌نی 16 خاڵه‌و پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی گرتوه ئه‌م یانه‌یه‌ش له‌گه‌ڕی رابردوو به یانه‌ی جۆلان دۆراوه.
تا ئێستاش یانه‌ی غه‌راف به 23 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتوه‌و جۆلان به 22 خاڵ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گرتوه.