رۆژی هه‌ینی، یانه‌ی عروبه‌ی سعودی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌دنان حه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری دێرینی عێراقی ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی ئێستای خولی ڕۆشنی سعودی سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه بكات.
حه‌مه‌د وه‌ك ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه ده‌ستنیشانكرا ،یانه‌كه ئێستا پله‌ی 13می خوله‌كه‌ی گرتوه‌و عه‌دنان شوێنی راهێنه‌ری پورتوگالی ده‌ستله‌كاركێشاوه ئه‌لڤارۆ پاچیكۆ ده‌گرێته‌وه.
عه‌دنان حه‌مه‌د له ژیانی ڕاهێنه‌رایه‌تیدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه، چ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، یان هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی كردوون، وه‌ك فه‌یسه‌ڵی و وه‌حدات له ئوردن و به‌نی یاس له ئیمارات.
عروبه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ گه‌ڕی 14می خولی رۆشنی سعودی به‌رامبه‌ر به هیلال كه بریاره ئه‌مرۆ ئێواره كاتژمێر 4:45 له‌یاریگای خۆی ئه‌نجام بدرێت.