ئەمانە تیرۆریستی دونیا و قیامەتن .. ..
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمانە تیرۆریستی دونیا و قیامەتن .. ..

  ئەمانە تیرۆریستی دونیا و قیامەتن .. ..ئەمە قسە‌ی پیاوێكی نەخوێنەوار بوو لەدیمانەیەكی تیڤیدا ...
له وەحی ئەم پەیڤە كورتەوە ، لەو فایلانەی كە تایبەتن بە خاوەن پێشینەكان ، لەو بەڵگەنامە زۆرانەی كە لەلای پۆلیس‌ هەیە ، ئایەتێكی قورئانم بیر كەوتەوە ...
خراپەكارەكان ، هیچ شتێك دەرسیان دا نادا ، وا نەزانن میدیا و راگەیاندن شەرمیان لا دروست ئەكات ، ئەگەر ئابڕوویان ببرێت ، ئاخر ئابڕوو لە بوون ئەچێت ، نەك لەنەبوون ...
بەتەما مەبن داواكاری گشتی و دادگا و سجن تەمێیان كات ، ئەوان ئەگەر سجنیش بكرێن ، كە ناكرێن ، ئەوا لەزینداندا وانە و فێڵی گەندەڵی زیاتر فێرئەبن..
لە سجنەكان بپرسن ، چەند لەوانە بوونەتەوە میوانی چەندبارەی لای ئێوە ، لەسەر هەمان تاوان و زیاتریش ....
درۆزنەكان كوێراییان داهاتووە ، لەقیامەتیشا نابینان ، فەساد رەگوریشەی لەبنمیچی دڵیاندا چەقاندووە..بەجۆرێك تەنانەت ناڕەحەتیەكانی قیامەت و سزای سەختی دۆزەخیش ، دڵیان لە درۆ و نیفاق پاك ناكاتەوە..
ئەوەتا لە جەهەننەمدا ، ئەپاڕێنەوە : خوایە ، بمانگەڕێنەرەوە دونیا ، ئیشی چاك ئەكەین...
(و لو ردوا لعادوا لما نهوا عنه ، و انهم لكاذبون ...)
خوا كە عالمە ، دڵنیامان ئەكاتەوە بشگەڕێنەوە بۆ دونیا ، ئەگەڕێنەوە سەر خراپەكارییەكانیان ، ئای كە درۆزنن ئەوان...
دەسباری ستەمكاران مەبن :
بە شێتیان وت : بۆ شێتی ؟ وتی ئاخر بۆم ئەلوێ..
ئەو دز و درۆزنانەی خۆیان پاڵاوتووە و شانازیش بەپێشینە دزێوەكانیانەوە ئەكەن و دەریش ئەچنەوە ، خەتای وان نییە ..
خەتای ئەنگۆیە كە دەنگیان ئەدەنێ ، ئەوانیش بۆیان دەس ئەدا ..
ئەوان خراپ و درۆزن و ناپاكن ، نكولی لێناكرێ ..چاو و راو ئەكەن و دەسانێكیان هەیە لە هەڵخەڵەتاندن و چەواشەكاریدا .. ئێوە بۆ ؟

مەگەر بیرتان چۆتەوە ، ژیر لە هەمان كوونەوە دوو جارناگەزرێ ؟
عیبرەت وەرگرن ، مەبن بە عیبرەت :
سەگێك دوای پیاوێك كەوتبوو ، ئەویش دابوویە بەر پێلەقە ..
وتیان بۆ ئەو سەگە داماوەت داوەتە بەر شەق ؟
وتی : هەر لەخۆیەوە ، خۆی كردووە بە سەگی من ...
گەلۆ وا مەكەن ، منەتیان پێتان نییە ، كە زۆریشیان بۆ بێنن : ئەڵێن بەدەنگی هاوڵاتیان هاتووین و شەرعیەتمان لە گەلەوە وەرگرتووە..
ئێوە شەرعیەت مەدەن بەناشەرعییەكانی ئەوان ..
تاكەی عەقڵتان تیرۆر بكەن ؟ چەندێكی تر ماڵتان تاڵان كەن ؟
جارێك لەخشتەیان بردن خوا بیانگرێ ؟
دەی خوا بتانگرێ ، كە دەیان جارە هەڵتان ئەخەڵەتێنن..
أ.س

هه‌واڵی گرنگ