هەڵكەوتەی جوگرافی توركیا تایبەتییە،نەوتی نییە ، بەڵام گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرینی هەیە، رێڕەوی تێپەڕبوونی غازی رووسی و نەوتی عێراقە، دەروازەی تێپەڕبوونی سەدان هەزار ئاوارەیە بۆ ئەوروپا... ئەندامی ناتۆیە و دۆستی ئێرانە، هاوپەیمانی ئەمریكایە و لە رووسیاوە نزیكە...
وڵاتێكە هیچ دراوسێیەكی خۆشی ناوێت... ئەوان خۆیان بە میراتگری 600 ساڵەی سەلجوقی و عوسمانیەكان ئەزانن.. ئەم توركیایەی ئێستا لەرووی رووبەرەوە تەنها 20% سەردەمی سوڵتانەكانە..تورك رەگەزپەرستن ، وڵاتی خۆیان خۆش ئەوێت ، ئاڵای توركیا پڕفرۆشترین ئاڵای دونیایە ..
لە ساڵی 1909 دا یەكەمین ئینقلاب روویدا و ئەتاتورك و ئیتحادو تورەقی ، سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمیان كەنارخست ..
لە ساڵی1923 كۆماری توركیا ئیعلان كرا ، ئەتاتوركی بەرەگەز جولەكە رێكەوتنامەی لۆزانی ئیمزاكرد ، مەرجەكانی كروًزۆنی ئینگلیزی قبوڵكرد ، هەموو هەنگاوەكانی بۆ ئەوە بوو دابراِنێكی قوڵ و بەرین درووست بكات لە نێوان مێژوو ئایندەی توركیا و سەركەوتووش بوو ..بەڵام تووندڕەوی جەهەپە و دژایەتیكردنی ئیسلام وایكرد كە 4 ئەندامی جەهەپە ئەو بارودۆخەیان پێ قبوڵ نەبێـت و حزبی دیموكراتیان درووست كرد ، لەساڵی 1950 زۆرینەی پەرلەمان پێكهێنا ، عەدنان مەندەریس بووە سەرۆك وەزیران و جەلال بایار بوە سەرۆك كۆمار ، مەندرەیس پرۆژەی باشی بۆ توركیا ئەنجامدا ، توركیای كردە ئەندامی ناتۆ ، بانگی كردەوە بە عەرەبی ، حەجیكرد ، ئەوەش بووە مەترسی بۆ خۆرئاوا ، چونكە تازە شێخ سەعیدی كوردی نوورسی وەفاتی كردبوو ، لە ساڵی 1960ەوە جەمال جورسیل ئینقلابی كرد ، مەندرەیسیشیان ئیعدامكرد ..
بارودۆخی توركیا خراپتر بوو ، بۆیە لەساڵی 1971 بەسەركردایەتی ممدوح تاغماج ئینقلابێكی تریان كرد و پشێویەكی زۆریان بۆ توركیا درووستكرد ..
ساڵی1980 كەنعان ئیڤرین ئینقلابێكی تری كرد ، ( 516 هەزار )كەسی زیندانیكرد ، (256 هەزار ) كەسی دادگایی كرد ( 516 ) كەسی ئیعدامكرد .. رەگەزنامەی لە 14 هەزار كەس سەندەوە ، بەڵام دواتر چونكە توركیا و خەڵكەكەی زیندوون ، سیاسیەكانیشی كۆڵ نادەن ، چەندین حیزبی تریان درووستكرد ، بەڵام حیزبەكەی جەهەپە كە حیزبی ئەتاتورك بوو تا ئێستاش هەرماوە ..
ئەربەكان كە ناسراوە بە باوكی ئیسلامیی سیاسی توركیا ، كە هەرگیز كۆڵی نەدا ، چەندین حیزیی درووستكرد ، هەموو جارێك ئەچووە هەڵبژاردنەكانەوە و سەركەوتنی بەدەست ئەهێنا و هاوپەیمانی ئەبەست ، هاوپەیمانی ئەجەوید بوو دواتریش پارتی رەفای درووستكرد ، كەنار ئەخرا ، زیندان ئەكرا ، لەكاری سیاسی دور ئەخرایەوە بەڵام كۆڵی نەئەدا ، چالاكترین سەرۆك شارەوانی هەبوو كە ئەردۆغان بوو ، سەركەوتوانە سەرۆكایەتی ئەستەنبوڵی كرد و بووە كەسایەتیەكی ناسراو ، ئەویش لەبەر ئەوەی شیعرێكی قەدەغەكراوی خوێندەوە ، لەكاری سیاسی دوور خرایەوە ..جەهەپە وەكو عادەتی هەمیشەییان ، خۆیان هیچیان پێنەئەكراو و كێشە و فەوزایان بۆ ئەربەكان درووست ئەكرد ، سووپا چەند مەرجێكی قورسیان بۆ ئەربەكان دانا ، بەڵام وتی ئەمە خۆكوژی سیاسییە و بەمن قبوڵ ناكرێت ..دەبابەكان هاتنە سەرجادە لە ئەنكەرە ..بەپێشنیاری مادلین ئوڵبرایتی وەزیری دەرەوەی جولەكەی ئەمریكا و بیرمەندی شەیتانی سەردەم بێرنارد لویس ، پێشنیاركرا كە هەرچۆنێك هەیە بەڵام بێ خوێن رشتن ، ئەربەكان لەسەر حوكم لا ببرێـت ، ئەربەكانیش بۆخاتری پاراستنی خوێنی هاوڵاتیان ، ساڵی 1997 كشانەوەی خۆی راگەیاند و وازی هێنا ، ئەم ئینقلابە ناوبرابە ئینقلابی نەرم..
دوایین حزیب كە ئەربەكان درووستی كردبو ، حیزبی سەعادەت بوو ، ئیتر ئەردۆغان هاوەڵەكانی وەكو عەبدوڵا گوڵ بەباشیان زانی جیاببنەوە و حیزبێكی نوێ درووست بكەن بەناوی ئاكپارتی ..
بەشداری هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2002 یان كرد و تا ئێستا یەك لەدوای یەك ، لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا براوە بووە..
توركیای ئەردۆغان و ئاكەپە زۆر جیایە و هەنگاوی ئابووری و سەربازی و پیشەسازی و گەشتیاری و ئنفراسترەكچەر و پەیوەندی دیبلۆماسی زۆری بەخۆوە دیووە ، بووە بەژمارەیەكی قورس و لە ئاستی نێودەوڵەتی و ئیقلیمیدا ئەخوێنرێتەوە ..ئەوان ئەڵێن ئێمە چیتر دونیا ناخوێنینەوە ، ئەبێت جیهان توركیا بخوێننەوە..
كۆتا ئینقلاب لە ساڵی 2016 خوێناویترین ئینقلابە كە دەستەیەكی ناو سووپا و فەتۆ ، فیتنە گێری بوون ..لەیەك شەودا 250 كەس كوژران ، زیاتر لە 2500 كەس بریندار بوون ، یەكەمین جار بوو دوای 5 ئینقلاب ، كە پەرلەمانی توركیا لەكاتی كۆبوونەوەدا بكەویـَتە بەر بۆردومانی فڕۆكەی ئێف شانزە ..
دەبابەكان بەسەر سەیارەی خەڵكیدا بڕۆن و پردی بۆسفور بگیرێت و سێ هەلیكۆپتەر و سی كۆماندۆز بچن بۆ شوێنی حەوانەوەی خانەوادەی ئەردۆغان لە مەرمەریس بۆ كوشتنی..بەڵام چونكە 5ئینقلابەكەی تر ، كاریگەری زۆر خراپی بۆ توركیا كردە میرات ، داتەپینی ئابووری و دابەزینی لیرەی بەدوای خۆیدا ئەهێنا ، خەڵكی بەسنگی رووت چوون بەگژ دەبابەكاندا و بە داواكارییەكەی چەند چركەیی ئەردۆغان لە فەیس تایم و سی ئێن ئێن تورك ، دەیان هەزار كەسی هێنایە سەرشەقامەكان و كردنی بە گژی ئینقلابچییەكاندا..
وەكو هەرئینقلابێكی تر ، ئاسەوارە نەگەتیڤەكانی ئینقلاب هەرماوە و دەیان هەزار گیراو هەیە ، باری نائاسایی بەردەوام نوێ ئەكریـَتەوە ، بەدەیان رۆژنامەنووس گیراوون ، زۆر لەدەزگاكانی راگەیاندن داخراون ، ناڕەزایەتی پاركی گەزی و دەنگۆی گەندەڵی هەندێ لە وەزیرەكانی ئەرەدۆغان ، ئینقلابی لیرە و تەقینەوەكانی ناو ئەستنەبوول و ئەنكەرەو شارەكانی تر و شتی تری زۆریش .
لەشكركێشی بۆ كوردستان و سوریا ، بۆردومانی قەندیل و چڵەزەیتون و قەڵغانی فورات ، هاوپەیمانی نێوان تاران مۆسكۆ و ئەنقەرە ، تەشەننوجەكانی لەگەڵ ئەوروپا و ئەڵمانیا و نەمسا و ئەمریكا و جولەكە و میصر و ئیمارات ، كێشەی بۆ توركیای ئەردۆغانی درووست كردووە .جارجاریش تۆمەت بار ئەكریًت بە داعش و هاوكاری و تیجارەتكردن لەگەڵیاندا..
توركیا وڵاتێكی سەیرە ، كەسایەتیەكی وەكو دەمیرتاش بە تۆَمەتی تیرۆر زیندانە ، كەچی بۆی هەیە كاندیدی سەرۆكایەتی بیـَت ، لە زیندانەوە بانگەشە ئەكات ..ئی پارتی 5 كورسی هەیە ، پانزە كورسی بەقەرز وەرئەگرێت لە جەهەپە بۆ ئەوەی ژنە رەگەزپەرستەكە خۆی كاندید بكات ، بەڵام هەر ئەوەندەی كاندید بوونەكەی قبوڵ ئەكرێـت ئەگەڕێنەوە بۆ جەهەپە ..
ئەم هەڵبژاردنە ، توركیا ئەخاتە مەرحەلەی جمهورییەتی دووەمەوە ..
هەموو لایەنەكان سەنگەریان گرتووە لە ئەردۆغان و مەهەپە..ئەردۆغانیش مەبەستی خستنی هەموویانە و هەموویشیان زۆر جیاوازن ، بەڵام لە یەك شتدا لەیەك ئەچن ، كە ئەردۆغان خستنێك بخەن نەتوانێت نەخۆی و نەحیزبەكەی هەستێتەوە..
ئاماژەكان بۆ ململانێیەكی سەخت ئەچێت ..
سەرەنجامەكەی هەرچی بێـت ، توركیای ئێستا ئەگۆڕێت ..
ئاسەواری ئەم هەڵبژاردنە ، هیچی لە ئینقلاب كەمتر نابێت ..
تاها سۆڵەیی
دارولمولكی بابان
21 ی شەشی ساڵی دەنگ دزینەكە