ئۆڵۆمپی ماوە تا داخرێت؟!.
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئۆڵۆمپی ماوە تا داخرێت؟!.


زاگرۆس نانەكەلی


ساڵی 1896 بۆیەكەم جار یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد لە یۆنان بەرێوەچوو،بەڵام مێژووی تازەئەوەمان پێدەڵێت كە بەر لە(767) ساڵ پێش زاین یۆنانییەكان یارییەكانی ئۆڵۆمپیادییان ئەنجامداوە و خۆشیان دەست پێشخەر وداهێنەری ئۆڵۆمپیادن،واتە (2785) ساڵ پێش ئێستا،بەڵام لەم بەروارە ئۆڵۆمپی كوردی دەڵێن دادەخرێت!!!.ساڵی 1995 لیژنەی ئۆڵۆمپی وئەنجومەنی باڵای وەرزش لە سلێمانی وهەولێر بەجیا دامەزرا،لە 5/11/2006 شوكریەكتریان گرتەوە ومەلا بەختیار بوو بە سەرۆك،دوای 17 ساڵ،واتەلەرێكەوتی 20/2/2012 دەستی لەكاركێشاوە وسەڵاح حەسەن خەسرۆ بوو بە سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی تا ئێستا!،لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان لەرۆژەی دامەزراندنی تا ئێستا چەند هەنگاوێكیاننا بۆ بەناساندنی و دانی پێدابنێن وەكو لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمەكان،بەڵام بەداخەوە بە هۆی بیری ناتەندروست و نا ئەكتیڤی لیژنەكە تا ئێستا نەعێراق و هەرێمەكان و جیهانیش دانی بە لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان دانەناوە!.
لەم چەند رۆژی رابردوو بەهۆی نەبوونی بودجەی ئۆڵۆمپی تەنانەت نەیان توانیوە كرێی باڵەخانەكەش بدەن،بەبیانوی نەبوونی پارە،كە لەمانگی ئایاری ساڵی 2017 هیچیان لە حكومەت وەرنەگرتووە،بێگومان لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان (29) یەكێتی وەرزشی ولیژنەی ئۆڵۆمپی پارەیان وەرنەگرتووە،تەنها یەك یەكێتی وەرزشی نەبێت سوبحانە ڵڵا ئەو قەیران نەیگرتۆتەوە،بەڵام نازانم چ عیلم ومەعریفەت و لۆژیك و فەلسەفە لەو مەوزوعەی دا هەیە؟!،لەكۆنا دەیان گۆت: یەك لە نیشانەكانی رۆژی دوای باوك لای كوڕی دەبێت بەشاگرد!.
لە19/5/1992 پەرلەمانی كوردستان یەكەمین هەڵبژاردنی ئەنجامدا،تا ئیًستا چوار خولی پەرلەمان تەواو بووە،لە 30/9/2018 هەڵبژاردن بۆ خولی (پێنجەم) بەرێوە دەچێت،لەخولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان ساڵی 2009لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان پرۆژە یاساییەكی تایبەت بە لیژنەی ئۆڵۆمپی پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان كرد،واتە (9) ساڵ لەمەوبەر،تائێستا ئەم پرۆژە یاسایەی لیژنەی ئۆڵۆمپی دانیشتن وخوێندنەوەی بۆنەكراوە!،سەیرە دەبێت پەرلەمانی كوردستان بیانوی چی هەبێت پرۆژە یاساییەكی لیژنەی ئۆڵۆمپی (9)ساڵ لەمەوبەر پێشكەشی پەرلەمان كراوە تا ئێستا دانیشتن و خوێندنەوەی بۆ نەكراوە؟ئەی لیژنەی ئۆڵۆمپی دەبێت ئەوان تا ئێستا بۆ بێ دەنگن و یەك هەنگاو بەرەوپێش نەچووینە،بەڵگەش ئەم یاساییە تا ئێستا هەموار نەكراوە.
وەزارەتی وەرزش ولاوانمان هەبوو نەما،كاتی خۆی سەنتەری لاوان (مركزشباب) هەبوو،ئەویش نەما،تیپی میللی شارەكانمان هەبوو ئەویش نەما،لیژنەی وەرزش ولاوانی پەرلەمانمان هەبوو ئەوانیش نابینم،كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی وەرزشیمان هەبوو ئەویش نەما،لیژنەی ئۆڵۆمپیش بەقسەی ئەوان بێت یاسینی لەسەر دەخوێنن!،باشە لەم وڵاتە شتێ ماوە پێی بڵێن وەرزش؟،كەواتە ئەو هەموو قەیران وكێشە و كێشمەكێش و ركابەری و نەبوونی دەزگایەكی وەرزشی سەرتاسەری ب

هه‌واڵی گرنگ