ساڵی (2018) بۆخه‌لكی كوردستان ساڵێكی تابڵێ ی لێوان لێوبوو له‌نائومێدیی و ڕه‌شبینی ساڵی حكومه‌تێكی ئیفلیج و په‌رله‌مانێكی بێ ده‌سه‌ڵات و لاوازبوو، ساڵی نیو موچه و ڕوبعه موچهبوو بۆفه‌رمانبه‌ران ، ساڵی بێ حورمه‌تی كردن بوو به‌رامبه‌ر مامۆستایان ساڵی بێ متمانه‌یی نێوان ولایهنهسیاسیهكان و مزایه‌ده‌ی بێ جێ ی هه‌ندێكییان بووههریهك له‌ژێر ناوێك‌دا ، ساڵی له‌ده‌ست دانی كه‌ركوك و شه‌نگال و بێ نازبوونی كورد بوو ، ساڵی خه‌ست بوونه‌وه‌ی مل ملانێی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات بوو له‌سه‌ر پۆسته‌كانی كورد بوولهبهغداد، ساڵی هاتنی پارێزگارێكی عه‌ره‌ب بوو بۆكه‌ركوك به‌هۆی مل ملانێی ناشه‌ریفانه‌ی ناوماڵی كورد، ساڵی ساخته‌كاری و ته‌زویرو خیانه‌ت بوو له‌ده‌نگی ده‌نگده‌ران ساڵی بێ شكۆ بوونی زیاتری كوردبوولهناوچهكهدا ، ساڵی شكستی دیموكراسی و جێ به‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانی هاونیشتمانیان بوو، ساڵی نه‌بردنه سه‌ری به‌ڵێنه‌كان و ڕاگه‌یاندنی چه‌ندین پرۆژه‌ی چاكسازی بێ ناوهڕۆك بوو، ساڵی نه‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوو به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی و كه‌سیه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاته‌وه .
بۆهه‌موولایه‌ك گرنگه سه‌ره‌تای ساڵی نوێ سه‌ره‌تای به‌خۆداچوونه‌وه‌و ده‌رس وه‌رگرتن له‌هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو بێ، ساڵی وازهێنان له‌ئامرازه‌كانی به‌شه‌یتان كردنی یهكترو خستنی یه‌كتر بێت و واز لهحكومی هه‌ڕه‌مه‌كی وبێ پلانی و بنه‌ماڵه‌یی و حیزبی و كه‌سی بهێنرێت و گه‌شه به‌ده‌زگا شه‌رعیه‌كان بدرێت و داواكارییه‌كانی هاونیشتمانیان جێ به‌جێ بكرێت و هێزی پێشمه‌رگه یه‌ك بخرێته‌وه و پاشه‌كه‌وتی موچه كۆتای پێ بهێنرێت و داهاتی ووڵات شه‌فاف بكرێت و ژیانێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه بۆ هاونیشتمانیان دابین بكرێت تاهاووڵاتی هه‌ست به‌كه‌رامه‌تی خۆی بكات ، هیوادارین به‌دبه‌ختی و نه‌هامه‌تییه‌كانی ساڵی (2018) دووباره نه‌بنه‌وه و ئاسوده‌یی و ئارامی و خۆش نودی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ووڵات و شار‌و شارۆچكه‌و گوند‌و شه‌قامه‌كان و خێزانه‌كان چونكه هاونیشتمانیانی كوردستان ده‌یان قوربانی گه‌وره‌یان داوه شایسته‌ی ژیانێكی لهمهباشترن و ئه‌م ژیانی كولهمهرگیه ی ئێستا له‌ئاست ئهوقوربانیانهدا نین كه‌له‌ڕابردوودا داوێتی.