17 شوبات مێژوویه‌كی لێوان لێو له خه‌باتی مه‌ده‌نی بوو بۆ هاونیشتمانیان و مایه‌ی شكست بوو بۆ ئه‌وانه‌ی به فیشه‌ك وه‌ڵامی خه‌باتێكی مه‌ده‌نییان دایه‌وه.
ئه‌و جه‌ماوه‌ره پڕ له جۆش وخرۆشه‌ی كه‌له17 شوباتدا هاتنه سه‌رشه‌قام و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی ناڕازی كوردستانیان ده‌كرد له‌به‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو نادادپه‌روه‌رییه وده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ناڕه‌وا و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان و ناڕوونی داهات وپه‌یوه‌ندی ئیقلیمی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و دروست نه‌كردنی فرسه‌تی یه‌كسان بۆهه‌لی كار بێ جیاوازی و به‌حیزبی كردنی سه‌رجه‌م كایه‌كان و بێ رۆڵكردنی ده‌زگانیشتمانیه‌كان و بێ پلانی بۆئاینده‌و به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات له‌سه‌ر بنه‌مایی پارێزگاركردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حیزبی و بنه‌ماڵه ییه‌كان روویدا ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه گه‌لێك رۆشنبیر‌و سیاسی و هاونیشتمانی ئاسایی و هه‌ندێك له دۆستانی ده‌ره‌وه‌ش هاواریان لێ كردن كه‌حكومڕانی ئاواناكرێت و ووڵات ئاوا ناچێت به‌ڕێوه به‌ڵام بێ باكانه مامه‌ڵه‌یان كرد 60 ڕۆژ هاوڵاتیانی ناڕازی پڕگه‌روویان دروشمی جۆراو جۆریان به‌رزكرده‌وه‌وچه‌ندین پرۆژه‌یان پێشكه‌ش به‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی هه‌رێم كرد به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه بێ باك بوون تاسه‌رئه‌نجام خۆپیشاندانه‌كان 10 شه‌هیدو 670 برینداری لێكه‌وته‌وه، 17ی شوبات توانی شه‌قامێكی زیندوو دوور له‌ئایدۆلۆژی له‌جوڵانه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیدا پێشكه‌ش بكات رۆشنبیرێكی رادیكاڵ و مامۆستایه‌كی ئاینی وگه‌نجێكی تازه پێگه‌یشتووچوونه یه‌ك سه‌نگه‌ری خه‌باته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌م و نادادپه‌روه‌رییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌یكرد.
ئه‌وكات سێ لایه‌نه ئۆپۆسیۆنه‌كه‌هاوكارو داینه‌مۆی سه‌ره‌كی ئه‌م
جو ڵانه‌وه‌یه بوون به‌ڵام له‌ئێستا ته‌نها یه‌كگرتوو وه‌كو هێزێكی
ئۆپۆسیۆنی كاریگه‌ر وه‌فادارانه‌و راستگۆیانه له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی كه‌س و كاری حه‌ڤده‌ی شوبات وداواكارییه‌كانی شه‌قامدا به‌ڕوونی دیاره.
ئێمه‌باش ده‌زانین له‌ناخی خه‌ڵكی كوردستاندا چه‌ندین گردبوونه‌وه ی له‌شێوه‌ی 17ی شوباتدا په‌نگی خواردۆته‌وه، بۆیه جێی خۆیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی واز له‌سه‌ركه‌شی و بێ باكی به‌رامبه‌ر به‌داخوازییه‌كانی شه‌قام بهێنێ وببێ به‌خزمه‌تكارێكی راسته‌قینه‌ی هاوڵاتیان چونكه‌ئێستابارودۆخه‌كه بۆكورد به‌گشتی كه‌لێك هه‌ستیاره‌و پێویستی به‌ئاشت بوونه‌وه‌ی گشتی هه‌یه تابه‌هۆی سه‌ركه‌شی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه كه‌له‌ڕابردوودا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خیزبایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی و كه‌سی ده‌یان ده‌سكه‌وتیان له‌ده‌ستداوه ئه‌م فرسه‌ته‌ش كه‌ئێستا هاتۆته‌پێشه‌وه گه‌ربه‌عه‌قڵی رابردوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت هه‌رهه‌مان به‌رئه‌نجامی لێ ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌م گه‌له قوربانی گه‌وره‌ی داوه خاوه‌نی ئه‌نفال وكیماباران و كۆڕه‌وه، شایه‌نی ئه‌م ژیانه‌نییه كه‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه.
جارێكی تر سڵاو ڕێز‌و وه‌فامان هه‌یه به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی 17ی شوبات و به‌شداربوانی ئه‌و بزووتنه‌وه عه‌داله‌خوازه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه گرنگه‌ی مێژووی گه‌له‌كه‌مان