3-16 تاڵترین ڕۆژ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

3-16 تاڵترین ڕۆژ

3-16 یەكێكە لەتاڵترین ڕۆژەكانی گەلی كورد ئەم ڕۆژە ڕۆژی رەشە كوژی شارێكە بەناوی هەڵەبجە ئەم زامە هێندە بەئازاروقوڵە زۆربەی زامەكانی گەلی كوردی لەناوخۆیدا كۆكردۆتەوە ئەم گەلەستەمدیدەیە چەندین تراژیدیای نەتەوەیی وسیاسی وای هەیە هێندە قوڵە بۆچەندین نەوەی داهاتووش ئازاری جێهێشتووە

گەلی كورد وەك هەمیشە قوربانی بەرژەوەندی ووڵاتانی زلهێزو ئیقلمی و ناوخۆیی بووە هەربۆیە ئەو تاوانە گەورەی عەقڵێتی سیاسی بەعسی و ڕوانگەی شۆفێنیانەی بەرامبەر گەلی كورد وای نەكرد ووڵاتە زلهێزەكان بەتاوانباری جەنگی بناسن ، بۆیە گرنگە دەسەڵاتی سیاسی كوردی پەند لەم یادەوەری یە تاڵانەوەربگرێت و بەخەندەی دوژمن باوەڕنەكات و ڕێزلەقوربانیەكانی بگرێت و هەڵەبجە بەجوانترین شێوە ئاوەدان بكرێتەوە هەروەكو چۆن ڕەمزی مەزڵومێتی ئەم گەلەیە ببێتە ڕەمزی ئاشتی و ئاوەدانی و ئارامی و خۆشگوزەرانی ....

هه‌واڵی گرنگ