وه‌ك ڕوونه لای هه‌موان نه‌ورۆز سه‌باره‌ت به كورد له مێژووی خۆیدا ته‌نها بۆنه‌یه‌كی ساده نه‌بووه به‌ڵكو ئه‌م بۆنه‌یه تێكه‌ڵه به خه‌بات وبه‌رگری گه‌لی كوردستان له پێناوی مانه‌وه و گه‌یشتن به مافه‌كانی و خۆ به ده‌سته‌وه نه‌دانی به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی ئه‌وانه‌ی خێریان بۆی نه‌بووه.
كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز له ده‌یان ساڵی ڕابردوودا به شێك بووه له تێكۆشانی گه‌لی كورد بۆ ئازادی وپارێزگاری له ناسنامه‌ی نیشتمان و سه‌ربه‌خۆیی خۆی .
به هۆی ڕزگار نه‌بوون به‌شێكی زۆری گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له زوڵم وسته‌م و ژێر ده‌سته‌یی ، نه‌ورۆز ئه‌و مۆركه شۆڕشگێڕییه و ڕهتكرنهوهی ئه‌و زوڵم وستهمهی له ده‌ستنه‌داوه.
نه‌ورۆز بۆ به‌شێك له كوردستانی باشور و كه‌ركوك وناوچه دابڕاوه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم یادكردنه‌وه‌و به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م بۆنه نیشتمانییه به زیندوویی بۆته به شێك له خه‌بات بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خۆسه‌پاندن و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی مۆركی كوردستانی بوونی به‌شێك له كوردستان و ڕوو به ڕوو وه‌ستانه‌وه‌ی به عه‌ره‌ب كردن .
ئه‌گه‌ر نه‌ورۆز ڕه‌مزی شكاندنی زوڵم وزۆری و سته‌م بوبێت ، ده‌بێت ئێمه‌ش هه‌رگیز نا‌ئومێد نه‌بین له شكستی شێوازه جۆراوجۆره‌كانی زوڵم وناعه‌داله‌تی كه ڕوویان له نه‌ته‌وه‌كه‌مان كردووه ، چونكه به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌یه سته‌م هه‌رچه‌ند ڕه‌گ داكوتراو بێت له‌ناو ده‌چێت و چاكه‌كارو عه‌داله‌ت خواز وحه‌ق ویستهكانیش سه‌رده‌كه‌ون، بۆیه نابێت به ڕه‌شبینیه‌وه سه‌یری ژیان و ئاینده‌مان بكه‌ین و نابێت ته‌سلیم به هیچ واقیعێكی تاڵ ببین كه ده‌یانه‌وێت به‌سه‌رماندا بیسه‌پێنن.
جێی خۆیه‌تی بیری ناسنامه‌ی هاوبه‌شی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ییمان بێته‌وه و ئه‌و هه‌سته‌مان لا قوڵتركاتهوه كه ئێمه‌ی كوردستانیان به جیاوازی بۆچوون و ئینتمای سیاسی و دینی و ناوچه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌وه خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی سیاسی هاوبه‌شین ، ده‌بێت ناكۆكیه‌كانی ناو ماڵی كورد كۆتایی پێ بهێنرێت و هه‌موومان له ده‌وری پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نیشتمانی كۆ ببینه‌وه كه به‌داخه‌وه دوژمنانی كورد یه‌ك ده‌نگن و كوردیش له‌ناو خۆیدا په‌رته‌وازه‌و ناكۆك ، كه ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لێی به‌رپرسیاره له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی نه‌یانتوانی ببنه پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ، له جیاتی چاكسازی گه‌نده‌ڵییان بنیات نا له جیاتی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌وه‌نده‌ی تر به حیزبی و به شهخصهنه كران ، له جیاتی كاراكردنه‌وه‌ی دام ده‌زگا نیشتمانیه‌كان ئیفلیج كران كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش خزمه‌تی به دوژمنانی گه‌لی كورد كرد .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ناڕه‌حه‌تیانه‌دا نه‌ورۆز ئاماژه‌یه بۆ كۆتایی هێنان به وه‌رزی زستان وسه‌ره‌تای به‌هار .
بۆیه ده‌بێت ئه‌و هه‌سته له دڵ وده‌رونی ئێمه‌ش دا هه‌بێت كه پشت به خوای گه‌وره سه‌رئه‌نجام ته‌می خه‌مه‌كان ده‌ڕه‌وێت و به مافه‌كانمان شاددهبین و به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ره‌ڕیی سه‌ربه‌رزی و به‌خته‌وه‌ریمان لا ده‌به‌ین و له سه‌ر لوتكه‌ی هیواو ئاوات و ئامانجه‌كانمان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ سوپاسی په‌روه‌ردگار سرودی سه‌رفرازی ده‌ڵێینه‌وه .
ئه‌م جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین ، هیوای سه‌رفرازی و دڵ خۆشی وبه‌خته‌وه‌ری وئازادی بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌خوازین.