مەلەوانی یەكێكە لە ڕاهێنانە وەرزشییە گرنگەكان چونكە لەكاتی مەلەوانی هەموو ماسولكەكانی لەش دەجوڵێت بە پێچەوانەی ئاراستەی ئاو، وە یەكێكە لە چالاكییەكان بۆ دابەزاندنی كێشی زیادە و تواندنەوەی چەوری، لەگەڵ ئەمانەش پزیشكەكان ئامۆژگاری نەخۆشەكانیان دەكەن مەلەوانی ئەنجام بدەن وەكو چارەسەر بۆ هەندێ نەخۆشی.
سودەكانی مەلەوانی :
1 - یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری كردن لە كێشێكی تەندروست بۆ مرۆڤ.
2 - یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی دڵ و سییەكان.
3 - قەلەقی كەمدەكاتەوە.
4 - هەستێكی ئارام و دڵ خۆشی بەمرۆڤ دەبەخشێ.
5 - یارمەتی چاكبوونەوەی هەندێ پێكان و نەخۆشی دەدات.
6 - رێگایەكە بۆ ئارامی لە رۆژانی گەرمدا.
7 - رێككردنی لێدانی دڵ.
8 - لێهاتوویی جەستەیی بە مرۆڤ دەەخشێت.
9 - چارەسەرە بۆ هەندێ نەخۆشی وەك نەخۆشییەكانی بربرەی پشت و نەخۆشیە دەرونیەكان و ... هتد .
ئەوەشمان بیرنەچێت مەلەوانیی هیچ زیانێكی بۆ جەستەی مرۆڤ نییە ئەگەر لەناو ئاوێكی پاك و پلەی گەرمی گونجاو دا بكرێت.