چەند راستییەکی سەیروسەمەرە لەسەر ژیانی کریستانۆ ڕۆناڵدۆ بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند راستییەکی سەیروسەمەرە لەسەر ژیانی کریستانۆ ڕۆناڵدۆ بزانە

چەند راستییەكی سەیروسەمەرە لەسەر ژیانی كریستانۆ ڕۆناڵدۆ بزانە"

1- باوكی كریستیانۆ رۆنالدۆ لە خۆشەویستی بۆ( ڕۆنالد ڕیگن)ی سەرۆكی ئەمریكا كوڕەكەی ناو ناوە، چونكە باوكی كریستیانۆ زۆر سەر سام بووە بە ڕۆناڵد ڕیگنی سەرۆكی ئەمریكا كە پێش ئەوەی ببێت بە سەرۆكی ئەمریكا، ئەكتەر بووە.

2- خێرایی هاوێشتنی تۆپەكانی ڕۆناڵدۆ (130 كم)ە لە كاتژمێرێكدا.

3- هەر بازهەڵدانێكی ڕۆناڵدۆ 5 ئەوەندەی پڵنگێكی  جۆری (بەور) وزە سەرف دەكات، بەمەش  پێیەكانی 44 سم لە زەویەوە بەرزدەبنەوە، لە كاتێكدا هیچ یاریزانێكی خولی باسكەی ئەمریكی ئەو توانایەی نیە. 

4- ڕۆناڵدۆ نهێنی سەركەوتنەكانی خۆی لە ژیانیدا دەگەڕێنێتەوە بۆ هاوڕێیەكی بە ناوی (ئەلبێرت فانتراو). لە یەكێك لە یاریەكانی كاتی منداڵیدا ئەلبێرت لە نزیك تۆڕی گۆڵكردنی تیپی بەرامبەر شوتێك دەدات بە ڕۆناڵدۆ و ڕۆناڵدۆش بەهۆی ئەو شوتەوە گۆڵێك دەكات، بەمەش رۆناڵدۆ سەرئەنجام لە یانەی لیشبۆنە وەك خوێندكاری تۆپی پێ وەردەگیرێت. كاتێك ڕۆنالدۆ لە ئەلبێرتی هاوڕێی دەپرسێت كە بۆچی خۆێ گۆڵەكەی نەكرد، لە وەڵامدا دەڵێت: لەبەرئەوەی كە تۆ لە من باشتریت.

5- جەستەی ڕۆناڵدۆ هیچ جۆرە تاتۆیەكی پێوە نییە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ڕۆناڵدۆ ساڵانە چەن جارێك وەكو كاری خێرخوازی خوێن دەبەخشێت بەو كەسانەی پێویستیان بە خوێنە.

6- ڕۆناڵدۆ نە جگەرە دەكێشێت نە خواردنەوە كحوولیەكان دەخواتەوە، لەبەرئەوەی باوكی بە خواردنەوە كحوولیەكان گیانی لەدەستداوە، هەرەوەها پێیوایە كە ئەو دوو شتە لە توانای جەستەیی یاریزان كەم دەكەنەوە.

7- زانكۆیەكی كەنەدی كۆڕسێكی كۆمەڵناسی تایبەت لەسەر ڕۆنالدۆ دەڵێتەوە بە خوێنداكاران.

8- ڕۆژانە 3000 جار ڕاهێنانی تایبەت بە سك ئەنجام دەدات.

9- لە ساڵی 2011، ڕۆناڵدۆ پێڵاوە ئاڵتوونیەكەی خۆی بە بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ فرۆشت و داهاتەكەی تەرخانكرد بۆ هاوكاریكردنی قوتابخانەكانی غەزە.

10- مۆزەخانەیەك لە پورتوگال هەیە كە تایبەتە بە نمایشكردنی دەسكەوت و مەدالیا و وێنە دەگمەنەكانی ڕۆناڵدۆ.

لە ئینگلیزییەوە: هۆز كامەران
سەرچاوەTechtimes.com :  

 
 
 

هه‌واڵی گرنگ