زۆرن ئه‌وانه‌ی باسی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ئه‌كه‌ن و بڕیاریان داوه چاكساسیی بكه‌ن له‌ماوه‌ی 25 ساڵی ئه‌زمونی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردوستاندا كه ئه‌كاته چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك زۆر جار لیژنه پێكهات و بڕیار درا به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌بوو له‌م ووڵاته پڕقه‌یران و گه‌نده‌ڵه‌ستانه‌دا نه‌مان بیست و نه‌مان بینی گه‌نده‌ڵكارێك سزابدرێت ،خۆهه‌ر خۆشیان ئه‌ڵێن گه‌نده‌ڵی هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكه به‌رپرسێك به‌سزا نه‌گه‌یه‌نرا له‌كاتێكدا سامان و داهاتی ئه‌م گه‌له به‌فیڕۆ ئه‌درێت به‌ڵگه‌ی پیویست زۆرن هه‌موان دان به‌وه‌دا ئه‌نین كه ووڵات توشی قه‌یرانێكی مه‌ترسیداربوه به‌هۆی ئه‌و ناداد په‌روه‌ریه‌ی كه له ساڵانی ڕبردوودا له لایه‌نه پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه ئه‌نجام دراوه .ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌دێته ئاراوه ئه‌وه‌یه بۆ له‌كاتێكدا به‌و ووته‌ولێدوان هه‌مویان دژی گه‌نده‌ڵین به‌ڵام بۆنه‌یان توانیوه له‌بواری كرداریدا هه‌نگاوی جدی بنێن ئه‌كرێت بۆئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌ی بگێڕینه‌وه :ـ
1ـ ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌به‌هه‌در دانی داهاتی ئه‌م ووڵاته به‌دڵنیاییه‌وه هاووڵاتیه‌ساده‌كان نین به‌ڵكو كاربه‌ده‌ستان ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن چونكه ناكرێت ئه‌وانه‌ی هه‌ڵ ئه‌ستن به‌ئه‌نجام دانی گه‌نده‌ڵی هه‌ر ئه‌وانه‌ش بڕیاری چاكسازی بده‌ن ئه‌بێت كێ كێ سزابدات .
2ـ به‌حیزبی كردنی سه‌رجه‌م جومگه‌و ئۆرگانه‌كانی دام‌و ده‌زگا حكومی و ئیداریه‌كان بۆنمونه له‌به‌ڕیوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كه‌و بگره تا وه‌زیرێك له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی بون دانراوه نه‌ك له سه‌ر بنه‌مای توانا‌و پرۆژه‌و خزمه‌ت بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه له‌بیری پێشخستنی كار‌و ده‌زگاو ئۆ گانه‌كه‌یدانیه به‌ڵكو بۆبه‌هێزكردنی پیگه‌ی خۆی ئه‌بێت حیزبه‌كه‌ی له خۆی ڕازی بكات نه‌ك گه‌ل و هاووڵاتیان .
3ـ به‌داخه‌وه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه بریاره به‌ده‌نگه‌كانیان گۆڕانكاری بكه‌ن له پرۆسه‌ی حوكمڕانیدا له‌م ووڵاته‌دا به‌هۆی به‌حیزبی كردنی سه‌رجه‌م دام ده‌زگاكان له‌لایه‌ن لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌جۆریك له جۆره‌كان ناوچه‌ی پاراستنی ده‌نگه‌كانیان هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌داهاتی ئه‌م ووڵاته به‌هه‌زاران بن دیوار‌و خانه‌نشینی نایاساییان دروستكردوه كه وایان تێگه‌یاندون ئه‌گه‌ر ئه‌مان له‌ده‌سه‌ڵاتدانه‌مێنن ئه‌وا ئێوه ئه‌م موچانه‌تان نامێت به‌داخه‌وه وایان تێگه‌یاندون كه‌ئه‌مه پاره‌و داهاتی حیزبه‌و پێیان ئه‌به خشیت نه‌ك داهاتی ئه‌م ووڵاته‌یه و بۆهه‌موانه نه‌ك بۆئه‌وانه‌ی كه حزب دیاریان