سیستمی (بریتش كاونسڵ) كە وەزارەتی پەروەردە جێبەجێی دەكات كاردانەوەی مامۆستایانی لێدەكەوێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سیستمی (بریتش كاونسڵ) كە وەزارەتی پەروەردە جێبەجێی دەكات كاردانەوەی مامۆستایانی لێدەكەوێتەوە

سیستمی (بریتش كاونسڵ) كە وەزارەتی پەروەردە جێبەجێی دەكات كاردانەوەی مامۆستایانی لێدەكەوێتەوە

سیستمی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان بە درێژایی ماوەی حوكمڕانی خۆماڵی 8 كابینەی یەك لەدوای یەكی حكومەتی هەرێم وێڕای ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە پڕۆگرامی خوێندندا ، بوەتە مایەی سەرنج و هەندێك جاریش ڕەخنەی شارەزایانی بوارەكەی خۆی.

لە ئێستاشدا سیستمی ( سیستمی بریتیش كاونسڵ ) لە پرۆسەی پەروەردەدا خراوەتەكار و ئەو سیستمە بەریتانیە لەسەر ئاستی قوتابخانەكان هەنگاوی كرداری بۆ نراوە وێڕای تێبینی لەسەر جۆری ئامادەسازیەكان كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و بەشێكی مامۆستایانی ناو گروپ و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان ڕەخنەی لێدەگرن بەڵام بەشێكی زۆری مامۆستایان و سەرپەرشتیارنی پەروەردەیی ئەم هەنگاوە بە ئەرێنی بۆ پرۆسەی پەوەردە وەسف دەكەن.

كوردیو لێدوانی لە چەند مامۆستا و شارەزا و چالاكەوانی بواری پەروەردە وەرگرتوە و هەریەكەی بەشێوەك باس لەم پرۆسەیەدەكات.

مامۆستا (عەبدوڵا عەبدول ) ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە یەكەی سەرپەرشتیاریتی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لە لێدوانێكی بۆ كوردیو ڕایگەیاند: پرۆسەكە بەگشتی سەركەوتوە و پلانی گونجاویش بۆ جێبەجێكردنی دانراوە و گەشبینیشین بەوەی لە ئایندەدا ئەنجامی باشی هەبێت.

مامۆستا هۆشیار عوسمان كە سەرۆكی لیژنەی ڕێكاری قوتابخانەی دەرسیمی بنەڕەتیە لەشاری سلێمانی سەبارەت بە سیستمە بەریتانیە بۆ كوردیو وتی " دیارە جێبەجێكردنی سیستمێكی لەوشێوەیە پێویستی بە ئاماداریەكی پێشوەختە و فەراهەمكردنی پێداویستیەكانی تایبەت بە پرۆسەكەهەیە ئەمەش لە دۆخێكی قەیراناوی داۆرایی كە قوتابخانەكانی گرتوەتەوە و لەو قوتابخانانەی كە دوو دەوامی خوێندنی تیادایە بە ژمارەیەكی زۆری قوتابیەوە لە بیناكاندا كارێكی ئاسان نیە.

مامۆستا تەها محەمەد ئەمین كە مامۆستای قوتابخانەی ڕەوشەن بەدرخانە سەبارەت بەی پرۆسەكە ئەویش دەڵێت" پێویست بوو لەگەڵ دەستپێكردن بە پرۆسەكە بەرچاو ڕونیەكی زیاتر بدرایە بە قوتابیان و مامۆستایان و كەسوكوكاری قوتابیان كە چۆن لە وڵاتانی پێشكەتوی جیهان هەموولایەكیان پێكەوە خزمەتی خوێندنگاكان دەكەن بە نمونەش وڵاتی یابان كە تا ئێستا كارگوزارۆ لە قوتابخانەكاندا نیە و قوتابیان خۆیان كاری خاوێنكردنەوە ئەنجام دەدەن.

چالاكەوانێكی بواری مافەكانی مامۆستایانیش دەڵێت " هەر هەنگاوێك كە دەست پێ دەكرێت لایەنی باش و لایەنی خراپیشی هەیە بەڵام ئەو سیستمەی ئێستا پەیڕەو دەكرێت لایەنە ئەرێنیەكانی زیاترە لە لایەنە نەرێنیەكانی .

 

م عادل حەسەن، چالاكەوانی بواری مافەكانی مامۆستایان لە لێدوانێكی بۆ كوردیو ڕایگەیاند: بێگومان هیچ پرۆسەیەك كە دەست پێ دەكرێت بێ كەموكوڕی نابێت و ئەم پڕۆگرامەی ئێستا پەیڕەو دەكرێت زیندویەتیەكی باشی بەپرۆسەی پەوەردە بەخشیوە و پرۆسەكەی لە دوو توێی كتێبێكدا بردوەتە دەرەوە.

سەبارەت بەو نیگەرانیەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان سەبارەت بە پاكژكردنەوەی قوتابخانەكان لەلایەن خوێنكاراەكانەوە دروستكراو ئەو هەنگاوە بەناپەروەردەیی وەسفكرا م عادل حەسەن وتی: پاكو خاوێن كردنەوەی خوێندنگاكان ئەركی هەموو لایەكە و مەرجیش نیە ئەو خوێندكارە بەكارهێنرابێت لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەكەیەوە لەوانەیە خوێندكارەكە ئارەزومەندانە خۆی بەو ئەركە هەستابێت،

وتیشی" لە وڵاتانی پێشكەوتودا وەك یابان كارگوزار بونی نیە لە قوتابخانەكاندا و قوتابیان خۆیان بە پاكژكردنەوەی قوتابخانەكانیان هەڵدەستن.

ئەو چالاكەوانەی بواری مافەكانی مامۆستایان زیاتر وتی " ئەركی كەس و كاری قوتابیانە كە هاوكاری ماددی قوتابخانەكان بكەن ئەرگر بە بڕێكی كەمیش بێت چونكە حكومەت خۆی لە ڕوی دابینكردنی پێداویستیەكانی قوتابخانەكانەوە كەمتەرخەمە.

 

ماوەتەوە قوتابخانەكان ماڵی دووەمی قوتابیان مامۆستایانن و ئەگەر حكومەت دەیەوێت چاكسازی هەمەلایەنە ڕەگەوە ئەنجام بدات و بونیادنانی كۆمەڵگەیەكی هاوچەرخ و مۆدێرنی لامەبەستە ئەوا ئەركیەتی گرنگی تەواو بداتە كەرتی پەروەردە و زۆرلە وڵاًتانی جیهانیش لەو هەنگاوەوە دەستیان پێكردوە.

 

ڕاپۆرت ـ نیاز فاروق

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ