(ده) خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌زموونی (مرۆڤانه)ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
(دامەزراندن – ئاشكرا)كردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان وەك حزبێكی سیاسی باگرواند ئیسلامیی لە هەلومەرجێكی زۆر هەستیاری باشوری كوردستاندا بوو، بارودۆخێكی ئابووری روخاو و داتەپیوو، گەمارۆیەكی ئابوری خنكێنەر و تۆقێنەر، بێكاریی و نەبوونی هیچ پرۆژەیەكی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووی، سەرهەڵدانی تێگەشتنی شێواو لەمەر چەمكەكانی جیهاد و كوفر و ئیمان و وەلا‌ء و به‌را‌ء، ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی شێواو و كۆچ و به‌جێهێشتنی وڵات و كاریگه‌ریه‌كی زۆر خراپی ژینگه‌ی سیاسی و شه‌ری ناوخۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان.
له‌م ژینگه‌یه‌دا یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان وه‌ك حزبێكی ئیسلاحی سیاسی كوردستانیی خۆی ئاشكرا كرد و له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیدا زۆر كورتدا بوویه ژماره و جێگه‌سه‌رنج و حزبێكی سیاسی كاریگه‌ر، هه‌ندێك له خاڵه‌كانی هێز و فاكته‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هێزه سیاسیه:
یه‌ك: هێزی مرۆیی و رێكخستنێكی ماندوونه‌ناس
ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام داینه‌مۆی جوڵه‌ی ئه‌م هێزه سیاسیه بووه و گوری پێبه‌خشیوه و له‌گه‌ل ئاسته‌نگ و قه‌یران و هه‌ره‌شه جۆراوجۆره‌كاندا چه‌نگاوه، رێكخستنی ماندوونه‌ناس و هێزی مرۆیی ئه‌م حزبه بووه، به جۆرێك بوونه جێگه‌ی سه‌رنجی كۆمه‌لگه‌ی كوردی و ته‌نانه‌ت حزبه‌كانی تر، رێكخستنێك و هێزێكی مرۆیی دڵسۆز له بارودۆخێكی قه‌یراناوی كۆمه‌لگه‌ی كوردیدا ده‌ستیان دایه بلاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی برایه‌تی و ئازادی و دادپه‌روه‌ریی، ئه‌و رێكخستن و هێزه مرۆییه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له گه‌شه‌كردنێكی به‌رده‌وامدا بوون و پاڵپشتێكی به‌هێز بوون بۆ گه‌وره‌بوون و فراوانبوونی ناوبانگی یه‌كگرتوو.
دوو: بادینان و سۆران
له‌و ساڵانه‌ی كوردستان دابه‌ش ده‌كرا و ناوچه‌ی ده‌سه‌لات و جوگرافیا جیا ده‌كرایه‌وه، له‌سه‌رده‌می شه‌ری ناوخۆ و دوو حكومه‌تیی و دوو ئیداره‌ییدا، له‌و ساڵانه‌دا یه‌كگرتوو له زاخۆوه تا كفری به یه‌ك ریتمی و یه‌ك تیمیی كاری بانگخوازی و سیاسی و په‌روه‌ده‌یی ده‌كرد، یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان تاكه حزب بوو كه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان بوون و باره‌گا و كاریگه‌ریی هه‌بوو، ئه‌م خاڵه جیاكه‌ره‌وه پێگه‌یه‌كی سیاسی به‌هێزی به‌خشیه یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و تا راده‌یه‌كی زۆر بوویه زامنی رێگرتن له‌و جیاكاریه‌ی كه كوردسانی دووله‌ت ده‌كرد و ده‌یویست بیكاته دوو جه‌سته‌ی لێك دابراو.
سێ: لاكردنه‌وه له هه‌ژاران و بێسه‌رپه‌رشتان
یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له ناو جه‌رگه‌ی قات و قری و برسێتی و شه‌ری ناوخۆ و گه‌مارۆی ئابوری سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بوو، رێژه‌ی هه‌ژاریی له نێو كۆمه‌لگه‌ی كوردیدا له لوتكه‌دا بوو، بێكاریی و نه‌داریی باڵی به سه‌ر خێزانی كوردیدا كێشا بوو، یه‌كگرتوو خۆی گه‌یانده رێكخراوه فریاگوزاریه جیهانیه‌كان و له رێگه‌ی رابیته‌ی ئیسلامیی و ئیغاسه‌ی ئیسلامیی و نه‌دوه‌ی ئیسلامی و خێرخواز و رێكخراوه ناوخۆییه‌كانیه‌وه سه‌دان پرۆژه‌ی خێرخوازیی له خوێندنگه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و پرۆژه‌كانی دیكه‌ی بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كرد، جگه له‌وه‌ی بوویه باوه‌شێكی گه‌رم و به‌سۆز بۆ نازدارانی كوردستان و سه‌دان خێزانی له نه‌داری و برسێتی رزگار كرد.
چوار: گوتارێكی میانره‌وانه
یه‌كگرتوو له ئان و ساتێك‌دا خۆی ئاشكرا كرد و هاته نێو گۆره‌یانی كاری سیاسی و بانگخوازیه‌وه، شه‌رێكی نه‌خوازراو به‌رۆكی كۆمه‌لگه‌ی كوردی گرتبوو، هێزه چه‌كداره‌كان به عیلمانی و ئیسلامیه‌وه به‌ربوو بوونه گیانی یه‌كتر، لایه‌ك لاكه‌ی تری به توندره‌و و تێرۆریست و نامۆ له‌قه‌له‌م ده‌دا و ده‌یوست له‌سه‌ر گۆه‌پانی سیاسی بیسرێته‌وه، لاكه‌ی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی وه‌ك كافر و ده‌رچوو له ئاین مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد و ئیعلانی جیهادی به‌رامبه‌ر كردبوو، یه‌كگرتوو گوتارێكی میانره‌وانه و زۆر نوێی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كرد و چه‌مكه‌كانی برایه‌تی و لێبورده‌یی و ئازادیی كرده ئه‌ده‌بیات و ناوه‌رۆكی بیركردنه‌وه و مومامه‌ره‌سه‌ی كاری سیاسی، بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌و جۆره گوتاره به نامۆ ده‌بینرا و بۆ كۆمه‌لگه‌ی كوردی نوێ و جێگه‌ی سه‌رنج بوو.
پێنج: سه‌ركردایه‌تیه‌كی كارامه و خۆنه‌ویست
به دڵنیاییه‌وه یه‌كگرتوو نه‌یده‌توانی به‌و شێوه‌یه گه‌شه بكات و ببێته ژماره‌یه‌كی دیار له‌سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیه‌كی لێزان و دووربینی له پشت نه‌بوایه، خوێندنه‌وه‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كاركردن وه‌ك یه‌ك تیم و یه‌ك جه‌سته و قوربانیدان و شه‌ونخونیی له‌و خه‌سڵه‌تانه بوون كه بوو بوونه مۆرك و خه‌سڵه‌تی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه، به جۆرێك له‌و ماوه زه‌مه‌نیه‌دا توانیان رۆڵێكی به‌رچاو ببینن له پرۆسه‌كانی ئاشتی هه‌رێمی كوردستان و گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومیه‌تی كورد به ده‌ره‌وه و بینینی رۆڵێكی كاریگه‌ر له پاش روخانی رژێمی به‌عس و عێراقی نوێ.
شه‌ش: خوشكان
ئه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی جیا ده‌كرده‌وه وه‌ك حزبێكی سیاسی رێژه‌ی خوشكان و ئافره‌تان بوو له ریزه‌كانیدا، به جۆرێك به‌رده‌وام له كۆر و كۆبوونه‌وه‌كاندا حزورێكی به‌رچاویان هه‌بوه و بوونه‌ته بربره‌ی پشتیی كاری كۆمه‌لگه‌یی و بانگخوازیی و سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، به جۆرێك به‌رده‌وام له هه‌ره‌می سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه‌دا بوون و له كۆنگره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كاندا رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بووه، ئه‌م شێوازه كاركردنه‌ی خوشكانی یه‌كگرتوو بوویه پاڵپشت بۆ راستكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له تێگه‌شتن و مه‌فاهیمه شێوێنراوه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی كوردی سه‌باره‌ت به رۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌تان له ئاینی ئیسلامدا.
حه‌وت: نوخبه‌یه‌كی رۆشنبیر و خوێنده‌وار
له‌و خاڵانه‌ی بوونه هێز و پاڵپشتی فراوانبوون و گه‌شه‌كردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ئه‌و نوخبه رۆشنبیر و خوێنده‌واره بوون كه له‌م حزبه كۆبوونه‌وه، له‌سه‌رده‌می شه‌ری ناوخۆ و یه‌كتر سرینه‌وه‌دا ئه‌م نوخبه‌یه‌ی نێو كۆمه‌لگه‌ی كوردی هاتن و ده‌ستیان دایه راڤه‌كردن و زیندووكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی نیشنیمانپه‌روه‌ریی و یه‌كتر ویستن و لێبورده‌یی، ئه‌م نوخبه‌یه ده‌ستیان دایه راستكردنه‌وه‌ی چه‌مكه شێونراوه‌كان به‌رامبه‌ر به تیگه‌شتنی دروست له ده‌قه‌كان و موماره‌سه‌ی كاری ئاینداریی، ئه‌م ده‌سته‌بژیڕه له كۆمه‌لگه‌ی كوردی چونه نێو موماره‌سه‌ی كاری سیاسی و ئیداریی و حكومی و نمونه‌یه‌كی جوانیان له خزمه‌ت به خاك و نیشتیمان پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كرد.
هه‌شت: به‌شداری پرۆسه سیاسیه‌كان و گه‌مه‌ی دیموكراسی
ئه‌گه‌رچی ئه‌م حزبه نوێ بوو به موماره‌سه‌ی كاری سیاسی، ئه‌گه‌ر چی ئاسان نه‌بوو به باگراوندێكی ئیسلامیه‌وه باس له سیاسه‌ت و حوكمرانی ولات بكه‌یت، ئه‌گه‌رچی هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو ناوچه‌ی هه‌ژمون و ده‌سه‌لات دابه‌ش بوو بوو، به‌لام به سیاسه‌تێكی دووربینانه و گوتارێكی میانره‌وانه، یه‌كگرتوو بوویه جێگه‌ی ئومێدی جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانی كوردستان، ئه‌م حزبه له بری بیركردنه‌وه له چه‌ك و سرینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانی كرده پێوه‌ر و سه‌نگی محه‌ك وبه‌شداریه‌كی كارای له سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستاندا كرد و بوویه ركابه‌ری سه‌ره‌كی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار و سێهه‌م حزب له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.
نۆ: بانگخوازان
له بواری بانگخوازیدا یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك له بانگخوازه كارا و گه‌نجه‌كانی و كه‌ناڵه میدیاییه‌كانیه‌وه توانی رۆڵێكی كاریگه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ببینیت و زۆرێك له‌و تێگه‌شتنه هه‌ڵانه‌ی سه‌باره‌ت به ئاینی ئیسلام راست كرده‌وه، بانگخوازان و زانایان به تێگه‌شتنێكی میانره‌وانه پژانه نێو دوانگه‌ی مزگه‌وته‌كان و كوچه و كۆڵانه‌كان و مۆرك و سیمایه‌كی نوێیان به دینداریی و بانگخوازی به‌خشی.
ده: قوتابیان
ئه‌م حزبه نوێیه سه‌ره‌تای كاری به به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی قوتابیان توانی خۆی به كۆمه‌لگه‌ی كوردی بناسێنێت، به‌شداری كارای قوتابیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و مسۆگه‌ركردنی پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی قوتابیان و خوێندكارانی كوردستان یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی برده قۆناغێكی نوێ و پاشتر سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی قوتابیانی بوونه سه‌ركرده‌ی سیاسی و پێشه‌نگی سه‌ركردایه‌تی حزب له ئاسته جیاجیاكانی كاری حزبیدا.