له‌ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوریدا، گه‌شبین بین یا ره‌شبین ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوریدا، گه‌شبین بین یا ره‌شبین ؟

د.یه‌حیا عومه‌ر رێشاوی - مامۆستای زانكۆ

 

(22/4 ) ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیە، وەک دیارە ئەمیادەش دەبێتەیەکێک لە قوربانیەکانی په‌تای (کۆرۆنا) و میدیاکارانی کوردستان و چاودێرانی بواری میدیا ناتوانن وەک پێویستیاده‌كه‌زیندوو رابگرن و چالاکی جۆراوجۆر ئه‌نجام بده‌ن، ئەوەیله‌میادەدا پێویستە بیڵێین چەند خاڵێکە:

یەکەم: بەندە، جیاواز لە هەندێک لە هاوڕێیانی رۆژنامەنوس و بەشێک لە پسپۆڕانی بواری میدیا گەشبینم بەبارودۆخی میدیای کوردی، گەشبینی بەو مانایە نا کە خەوشەکان نابینم و پێموابێت وەزعەکە زۆر باشە و له‌لوتكه‌نزیك بووینه‌ته‌وه‌، گەشبینیەکەم لەڕوانگەی بەراوردکاریە بەچاره‌كه‌سه‌ده‌یه‌ك پێشتر،به‌ جۆری موعالەجەی میدیاییانە كه‌له‌هه‌ندێك سێكته‌ر گۆرانكاری نه‌وعی به‌سه‌ردا هاتووه‌، لە ژمارەی کەناڵ و رۆژنامەنووسانه‌، لە ژمارەی پسپۆرانی ئەکادیمیی بواری میدیایه‌، لە ژماره‌ی رۆژنامه‌نوسان و بەشەکانی میدیا لە زانکۆکانه‌، لە دەرکەوتنی هەندێک رەمز و سیمبولی میدیاییه‌، لە تەقەدان لە دەرگای هەندێک بابەتی میدیایی نێودەوڵەتیه‌، لە دەرکەوتنی هەندێک رۆژنامەنوسی ژنه‌..... دیارە لە زۆر شوێن باسی قەیران و کێشەکانی میدیای کوردیمان کردوە و ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌روارده‌بگوازینه‌وه‌بۆ ره‌وشی میدیا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی وه‌ك توركیا و ئێران و قه‌ته‌ر، ئه‌وا له‌سه‌ر ئاستی جیهان هێشتا له‌نهۆمه‌كانی خواره‌وه‌ی ساختمانی كاری میدیایداین، به‌ڵام لەمیادەدا پێم باش بوو به‌م گەشبینیە دەستپێبكه‌م.

دووەم: ئەم چەند ساڵەی دوایی ساڵانی خۆسەلماندنی (میدیای نوێ و هاوڵاتی رۆژنامەنوس و تۆرە کۆمەڵایەتیەیەکان)بوو، زیاد لە نیوەی دانیشتوانی ئەم هەسارەیە خزاونەتە نێو ئەم جیهانە و بە واقیعی حاڵ بوونەتە رۆژنامەنوس و کاری میدیایی دەکەن، هەندێک لە پسپۆڕانی بواری میدیا و چاودێرانی بواری میدیایی بە گومانەوە لەم دیاردەیە دەروانن، تا رادەی دژایەتی کردن، پێموابێت ئەم شەڕە شەرێکی بێمانایە و هەق وایە بەڕۆحێکی تر مامەڵە لەگەڵ ئەم دیاردە جیهانیه‌دا بکەین و مافی ئەوە بەم هاوڵاتیانە بدەین کە(کارێکی میدیایی) دەکەن، واتە ئەمانه‌ دەکرێت ناوی رۆژنامەنوسیان لێ نەنێین و دەشکرێت ئەندامی سەندیکا رۆژنامەییەکان نەبن و دەشکرێت رەخنەی توند و زانستیانه‌ ئاراستەی شێوازی کاركردنیان بکەین، بەڵام تەنها ئەوەندە به‌وه‌نده‌قایل بین كه‌ ئەمانە (کارێکی میدیایی دەکەن)، بەڵام رۆژنامەنوس و میدیاکار نین، جگە لەوە ئەمانیش وەک میدیاکاران پێویستە بەردەوام پرنسیب و ئەخلاقیاتی کاری میدیاییان وەبیر بهێنرێتەوه‌، و ته‌نها ئه‌وه‌ده‌بێته‌زامنی رێكخستنی ئه‌م بواره‌میدیاییه‌هه‌ستیاره‌.

سێهەم : بە داخەوە تا ئێستەش جۆرێک لە دابڕان و جودایی لە نێوان رۆژنامەنوسان و پسپۆرانیبواری ئەکادیمیی بۆ تێڕوانین بۆ کاری میدیایی هەیە، هەندێک لە رۆژنامەنوسان بە حوکمی دەرکەوتنیان لە شاشەیان لە کایە میدیاییە جیاوازەکانی دیکەی كاری میدیایی نایانەوێت دان بە بواری ئەکادیمی و پسپۆرانی میدیایی بنێن، تا ڕادەی فه‌راموشكردنیان و بە کەم سەیر کردن ! لە بەرامبەردا هەمان تێروانین لەلای بەشێک لە پسپۆڕانی میدیایی هەیە و هەندێك جار زۆر بە نێگەتیڤ و رەشبینی باس لە رەوشی میدیایی و هەندێک لە میدیاکارە دیارەکان دەکەن، لە راستیدا ئەم جیاوازی و ململانێیە هیچ بنەمایەکی زانستیان نیە، و پێویسته‌هه‌موان دان به‌وه‌دا بنێن كه‌كایه‌ی میدیایی زۆر لەوە فراوانترە لایەنێک بۆ خۆی قۆرخیبکات و ئه‌وانی دی لێ بێبه‌ش بكات، میدیا هەم کاری پراکتیکی و کاری سەر شاشە و رۆژنامە و کەناڵە میدیاییەکانە، هەم بواری مەعریفی و ئەکادیمیە، هەم بوەتە بوارێکی بەرفراوانتر کە خۆی لە هاوڵاتی رۆژنامه‌نوس و تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا دەبینێتەوە..

 

 

هه‌واڵی گرنگ